꧁Ⓟ︎Ⓐ︎Ⓡ︎Ⓣ︎ 5꧂

2.5K 401 25
                                    

ماوەیەکە بەمەوە گرتوومە 😂
توخوا جوان نییە

لەنێوان دێڕەکان کۆمێنت بکەن دڵخۆش ئەبم

Vote before riding

. ______________________ .

. __________________ .

. _______________ .

💮

ڕائون فرمێسکەکانی سڕی و دەفتەرەکەی کردە ژێر سیسەمەکەی تاکەس نەیبینێ

دواتر لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوت چونکە زۆر ماندوو بوو وە بەیانی یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیەتی

ڕائون لای سەیر بوو چۆن دایک و باوکی ڕێگری لێنەکرد تا بخوێنێ بەڵام لەهەمان کاتدا زۆر دڵخۆش بوو چونکە ئاواتەکەی ئەهێنێتە دی

رائون لەم بیرکردنەوانەدا بوو تا لەپڕ دایکی هاواری کرد

خ.یۆنگ بەهاوارەوە :- رائون وەرە خوارەوە هەر ئێستا

رائون ڕۆشتە خوارەوە بۆلای دایکی بینی بە قاپێک شیرینی وەستاوە چاوەڕێی ڕائون ئەکات

ڕائون دڵخۆش بوو وایزانی شیرینی بۆ ئەو دروست کردووە

خ.یۆنگ بەساردی :- بگرە ئەو ماڵەی بەرامبەرمان تازە هاتوون بڕۆ ئەو قاپە شیرینییەیان بۆبەرە

ڕائون لەناخەوە زۆر خەمبار بوو بەڵام خۆیوادەر ئەخست کە دڵخۆشە بە زەردەخەنەیەکی ساختە سەری بەواتای بەڵێ ڕاوە شاند و قاپەکەی وەرگرت و ڕۆشت

ب.یۆنگ :- زۆر باش ئەزانی کە ناتوانێ قسەبکات بۆچی ئەوت نارد

خ.یۆنگ :- با هەست بە کەمی خۆی بکات

بە زەردەخەنەی شەیتانی سەیری یەکیان کرد و ڕۆشتن بۆ ژوورەوەو سەیری Tvیان ئەکرد

لای رائون

بیرکردنەوەی ڕائون

بەقاپە شیرینییەکەوە ڕۆشتم بۆ ماڵەکەی دراوسێمان ( جیران )

بەڵام ئەم ماڵە زۆر لەوەی ئێمە گەورەتر بوو زۆر ماڵێکی خۆش و ناوازە دیار بوو

ڕۆشتمە ناو ماڵەکە کەسی لێنەبوو
لەناکاو خانمێکی جوان و ڕێک پۆش بەسەر قادرمەکان ( پلیکانە ) هاتە خوارەوە

خاتوونەکە :- بەخێر بێی شیرینەکەم شتێکت پێویستە

بەڕاستی خانمێکی زۆر هێمن و باش دیارە

YOU'RE MINE   || K.TH || ( Completed) ✔Where stories live. Discover now