꧁ Ⓟ︎Ⓐ︎Ⓡ︎Ⓣ︎ 7 ꧂

2.4K 377 21
                                    

سڵاو مای کاندی دووبارە هاتمەوە لاتان هیوادارم لێم ببورن بەڵام بەڕاستی هیچ بیرۆکەم بۆ نەئەهات تا بۆتان پۆست بکەم هیوادارم بەدڵتان بێت

بادەست پێبکەین ☟︎︎︎


𝚅𝚘𝚝𝚎 𝙱𝚎𝚏𝚘𝚛𝚎 𝚁𝚒𝚍𝚒𝚗𝚐


𖦹❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀𖦹

𖦹❀❀❀❀❀❀❀𖦹

𖦹❀❀❀❀❀𖦹

♥︎

قوتابییەکە سەرەتا وەک ڕێزێک چەمایەوە و دواتر ووتی :- سڵاو من ناوم کیم هۆنگ شینە

قوتابیەکەی تەنیشتی :- سڵاو منیش ناوم پاڕک هانیۆلە

قوتابییەکان هەموویان یەک بە یەک خۆیان ئەناساند تا گەشتە قوتابیەک پێش ڕائون

قوتابیەکە :- سڵاو من ناوم جیۆن جونگکوکە

( چەن قشتە 😂❤️ )

گەشتە سەر ڕائون . . . ڕائون نەیدەزامی چۆن بە مامۆستا و هاوپۆلەکانی بڵێ کە ناتوانێ قسە بکات . . . دەفتەرە بچوکەکەی دەستی توند گوشی

مامۆستا :- ئەی تۆ بۆ خۆت ناناسێنی  ؟

ڕائون نەیدەزانی چی بکان دەفتەرە بچوکەکەی هەڵگرت و ڕۆشت بۆلای مامۆستا کەی

ڕائون نوسی :- ببورە مامۆستا بەڵام من ناتوانم قسە بکەم . . . وە ناوم یۆنگ ڕائونە

مامۆستاکەی بە شۆکەوە :- واتا تۆ ناتوانی قسە بکەی ؟!

ڕائون بە بەڵێ سەری جوڵاند

قوتابییەکان بە ڕائون پێئەکەنین ڕائون سەری داخست و ڕۆشتەوە شوێنی خۆی

مامۆستاکەیان بە دارەکەی دەستی کێشای بە مێزەکەی بەردەمیا

مامۆستا :- بێدەنگ بن قوتابیان

دوای وانە
.
.
.
.
.

ڕائون زۆر خەمبار بوو چونکە کەس هاوڕێیەتی نەئەکرد و تەنها گاڵتەیان پێئەکرد و ئەیان وت بێزمان و بێمێشک

منداڵەکان بەردەوام بوون لە بێزار کردنی ڕائون

چایۆنگ بەهاوارەوە :- یاا ئێوە بێدەنگ بن گەمژەیینە . . واز لەو بێنن

چایۆنگ ڕۆشتە لای ڕائون بینی ڕائون دەستی بە گوێیەکانی گرتووە تا گوێی لە دەنگی ئەوان نەبێ کە بێزاریان ئەکرد

چایۆنگ دەستی ڕائونی دوور خستەوە لە سەر گوێیەکانی و لە بەرامبەریا دانیشت

چایۆنگ :- یاا ڕائونا پێویست ناکات گوێ لەو گەمژانە مەگرە با بۆ خۆیان هەر قسەکەن . . . گەمژەی نەفرەتیانە

ڕائون زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد بۆ ئەو کەسە کیوتەی بەردەمی

چایۆنگ :- ڕائون . . با ببین بە هاوڕێ . . من ناوم لی چایۆنگە

ڕائون لە دەفتەرە بچوکەکەی نوسی :- بەڵام تۆ بێزار نابی لەوەی هەردەم کە قسەمان کرد بە نوسین قسەت لەگەڵ بکەم ؟

چایۆنگ :- ئەوە تۆ ئەڵێی  چی بێگومان بێزار نابم . . . کەواتە هاوڕێین ؟

دەستی درێژکرد بەواتای تەوقە کردن ڕائون دەستی گرت و سەری بەواتای بەڵێ جوڵاند و زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ کرد

.
.
.
.
.
.
.
.
.


هەلۆۆۆۆ مای کاندی چۆنن باشن ئەمەش پارتی تازە هیوادارم بەدڵتان بێت خۆشمەوێن کاندییەکانم ماڵئاوا
❤️💜🙋‍♀️

YOU'RE MINE   || K.TH || ( Completed) ✔Where stories live. Discover now