PART { 1 }

361 60 14
                                    

ن/ت POV :

لە بەیانیەوە باران دەبارێت ئێستاش ئێوارەیە وردە وردە خەریکە دەست بە بەفر بارین دەکات ، ماوەی ساڵێکە دەستگیرانی جینم ئەو کەسەی سەرسامم پێی و زۆرم خۆشدەوێت تەنها 20 ڕۆژی ماوە بۆ هاوسەرگیریەکەمان بەڵام ماوەیەکی زۆرە دیار نیە نازانم دەبێت چی بوو بێت لێرە لەگەڵ دایکی پێکەوەین ژنێکی زۆر لەسەر خۆیە تەنها بەسەیرکردنی ڕوخساری دەزانی کە هەموو ژیانی بە شێوەیەکی تەندروست ژیاوە هەردووکمان زۆر کەم قسە دەکەین باشتر وایە بڵێم هیچ شتێک نیە قسەی لەسەر بکەین ، وە ئەو کاتانەی قسە دەکەین هەرکاتێک دەمەوێت پرسیاری جینی لێ بکەم بە کورتی باسەکە دادەخات .

بەڵام من کۆڵ نادەم چونکە ماوەیەکی زۆرە هیچ هەواڵێک لە جینەوە نییە ، بەڕاستی دەمەوێت بزانم چی ڕوی داوە .
ئەوە خزمەتکارەکە هاتە ژوورەوە ، بەڵێ جین لە خێزانێکی دەوڵەمەندە ئەم خزمەتکارەش ماوەیەکی زۆرە لێرە کار دەکات ،
ژنێکی پیرە بەڵام زۆر باشە لەکارەکانیدا .

" لە بەیانیەوە باران دەبارێت ئێستاش وا دەست دەکات بە بەفر بارین " دایکی جین گوتی .

" بەڵێ دەبێت باش ئاگاداری خۆت بیت نەوەک نەخۆش بکەویت " خزمەتکایەکە گوتی .

چای بۆ هێنا بووین چایەکانی لەسەر ئەو مێزە دانا کە لە ژوورەکەدا بوو و ڕۆشتە دەرەوە دوای ئەو قسەیەی کە کردی .

دوبارە ئەو کەشە بێدەنگەی ژوورەکە دەستی پێکردەوە ، سەیری دایکی جینم کرد هەستم کرد ئەویش لەو کەشە بێدەنگەی نێوانمان بێزار بووە ، وە دەیەوێت شتێکم پێ بڵێت .

ڕۆشتە لای ئەو گوڵانەی کە لەناو ژوورەکەدا دانرا بوون .

" گوڵەکانم زۆر خۆش دەوێت هەمووکات خزمەتیان دەکەم و ئاگاداریان دەبم بەڵام گەر بێت و ڕۆژێک ئیهمالیان بکەی سیس دەبن و ناشیرن دەبن " دایکی جین گوتی .

" بەڵێ ڕووەکەکان هەستیارن دەبێت بەشێوەیەکی باش ئاگاداریان بیت بۆ ئەوەی بە جوانی بمێنەوە " من گوتم .

" بەڵێ تۆ ڕاست دەکەیت " دایکی جین گوتی .

خەریک بوو کەشە بێدەنگەکەی نێوانمان سەر هەڵبداتەوە بەڵام من نەمهێشت ئەم دەرفەتەم قۆستەوە بۆ ئەوەی پرسیاری جینی لێ بکەم .

" هیچ هەواڵێک لە جینەوە نییە " من گوتم .

شێوەی ڕوخساری گۆڕا ، وەک بڵێی ئارەزووی لە پرسیارەکەم نەبێت .

" شتێکی زۆر گرینگ نییە بەڵام کاری هەیە بۆیە بەهۆی کارەوە ڕۆشتووە بۆ گەشتێک " دایکی جین گوتی .

بەڵام بەڕاستی من بێزار بووم هەمیش توڕە چونکە هەموو جارێک هەمان قسە دوبارە دەکاتەوە .

" بەڵام ماوەیەکی دیکە هاوسەرگیری دەکەین تۆ هەمووکات بە من دەڵێیت لە گەشتێکە بەهۆی کارەوە " کەمێک بە توڕەیی گوتم .

ساڵانی لەدەست چوو { تەواو کراوە } .Where stories live. Discover now