بە ژورەكەدا ئەسوڕایتەوە بۆ پێشەوە و دواوە چاوەڕێی تێستی دوگیانیەكەت ئەكرد ، بەڕاستی ئەتویست دووگیان بیت وا ٣ ساڵ ئەبێت كە لەگەڵ جیمین ھاوسەرگیریتان كردووە ، تۆ و جیمین ملیۆنێك جار ئەمەتان كردووە بەڵام وادەرناكەوێ كە دووگیان ببیت نزیكەی ٥ خولەك چاوەڕێت كرد كە وەك ساڵانێك وابوون گوێت لە دەنگێك بوو كە بەمانای تەواو بوون ئەھات بە خێرایی ھەلتگرت و چاوت داخست ، یەك چاوت كردەوەو سەیرت كرد دوو ھێڵی پیشان نەدا كە مانای ئەوەیە دووگیان نیت لەسەر تەوالێتەكە دانیشتی و دووبارە ھەستت بە خەمباری كرد گوێت لە دەنگی لێدانی دەرگاكە بوو
ـ ھێی ، ئازیزم باشیت ؟
ـ ئۆھـــــــ بەڵێ
ـ بیكەوە
ئامێری تێستی دوگیانیەكەت فڕێدا ، دەستەكانت شۆرد ، دەرگاكەت كردەوە مێردەكەت بینی
ـ كێشەت چییە ؟
ـ ھیچ
تۆ ڕۆشتی بەڵام ئەو قۆڵی گرتی و وایكرد سەیری بكەیت
ـ «ناوت«ئەزانم درۆ ئەكەیت بیرتە كە ھاوسەرگیریمان كرد بەڵێنمان دا نھێنی لەیەكتر نەشارینەوە
ـ باشە من تێستی دوگیانیم كرد بۆئەوەی بزانم دوگیانم بەڵام وانیم
ئەو رایكێشایت و بە تووندی باوەشی كردی كە ئەمە شتێكی ئاسوودەكەر بوو
ـ كێشەنییە ، وەك ووتم ئەتوانین دووبارە ھەوڵ بدەینەوە
ـ بەڵام جیمین ئێمە ملیۆنێك جار كردوومانە وە من ھێشتا دووگیان نەبووم
ـ كێشەنییە «ناوت«
ـ نا وانییە من وا پیر ئەبم وە بەڕاستی ئەمەوێ مناڵێكمان ھەبێت
ـ بەجدیتە ؟ «ناوت« تۆ تەنھا ٢٤ ساڵیت
ـ بەڵێ وە ئەوەش زۆرە
ـ باشە ئەتوانین دووبارەی بكەینەوە وە زائیدەن بە مانای سێ..
ـ بوێریت نەبێت
ئەو پێكەنی لەكاتێكدا كە باوەشی كردبووی
ـ خۆشمەوێی «ناوت«
ـ منیش خۆشمەوێی ، دەی من نانی بەیانیم ئامادە كردووە
ـ واتكردووە
تۆ پێكەنیت و واتكرد ئەو سەیرت بكات
ـ من ھەمووكات ئەیكەم
چوویت بۆ چێشتخانەكە و قاپی خواردنەكەت بینی دانیشتی و دەستت كرد بە نان خواردن لە كاتێكدا جیمین پەلەی بوو
ـ بمبورە ، ئەبێت بچم بۆ ئیش
ـ باشە دواتر ئەتبینمەوە
مێردەكەت ماچێكی كردی پێش ئەوەی بڕوات
👦 jimin pov 👦
ھەست بە خراپی ئەكەم بۆ «ناوت« چونكە ئەزانم چەندە ئارەزووی مناڵ ئەكات من ئاواتەخوازم بە ھەرجۆرێك بێت دڵخۆشی بكەم نامەوێ وا بیر بكاتەوە لەبەرئەوەی ئێستا منالی نابێت ئیتر ناتوانێ لە داھاتووشدا بیبێت بەڵام ئێمە بە قورسی ھەوڵئەدەین ، بۆینباخەكەم چاك ئەكرد كە پەیوەندیەكم بۆ ھات پەنجەم نا بە دوگمەی بلوتوز ەكەدا بۆ وەڵامدانەوە
ـ سڵاو
ـ سڵاو ئەمە بەڕێز پارك ە؟
ـ بەڵێ
ـ سڵاو ئێمە تێبینی شتێكمان كرد لە بەڵێننامەی ھاوسەرگیریەكە وە پێویستە تۆ بێیت و گفتوگۆی لەسەر بكەین
ـ ئۆھ بێگومان
ـ ئەتوانی سبەینێ بێیت ؟
ـ بەڵێ بێگومان
ـ سووپاس
تەلەفونەكەم داخستەوە و ئەمە بەڕاستی وایلێكردم نیگەران بم ،«ناوت« ئەمە نازانێت بەڵام پێویستە بۆ ماوەیەك لە «ناوت«ی بە نھێنی بھێڵمەوە ھەرگیز پێم نەوتووە چونكە ئەترسم ئەگەر بیڵێم لەگەڵم نەمێنێتەوە لەناكاو نامەیەكم بۆھات سەیرم كرد تا بزانم كێیە
نامەكە
لە : دایكتەوە
"جیمین بیستم ھاوسەرگیریت كردوە،چی دەربارەی كەیت"
سەیرم كرد پێشئەوەی بیسڕمەوە وە تەواوی نامەكەم پشتگوێ خست ، ڕۆشتم بۆ ئیش و چوومە ئۆفیسەكەم ، نەمووتووە كە چیتر گۆرانی ناڵێم لەگەڵ كوڕەكان بەڵكو پێویستم بە پشووە لەوكاتەوەی لەگەڵ «ناوت« ھاوسەرگیریم كردووە ئەمەوێت ھەموو سەرنجێكم لای ئەوبێت من لە كۆمپانیایەك دەستم كرد بە ئیش كە ھاوڕێكەم جین یۆنگ بۆی دۆزیمەوە ئەو سەرۆكی ئۆفیسەكەیە و من لای ئەو كارئەكەم و جێگری سەرۆكی ئۆفیسم چوومە سەر ئیشەكەم و گوێم لە تەقەی دەرگاكە بوو
ـ وەرە ژوورەوە
ـ سڵاو
ـ سڵاو جین یۆنگ چی ھەیە ؟
ـ ھیچ تەنھا ویستم بزانم ئەمشەو یەیت لەگەڵمان ئەچینە دەرەوە
ـ ئۆھ نازانم ئەبێت سەرەتا بە ژنەكەم بڵێم
ـ ئۆھ دەی تەنھا خۆمانین كوڕەكان
ـ بەڵێ بەڵام ، ئەزانی من سەرەتا لەو ئەپرسم
ـ باشە نێوان تۆ و ژنەكەت چۆنە
ـ باشە
ـ باشە ئەگەر بڕیاڕتدا بێیت پەیوەندیم پێوە بكە
ـ بەڵێ
ئەو لەگەڵ ئیشەكەم جێی ھێشتم لەناكاو نامەیەكی ترم لەدایكمەوە بۆھات
لە دایكمەوە :
"ئەزانم ئەم نامەیە ئەبینیت ، وە من تكایە"
دووبارە پشتگوێم خست و نامەكەم سڕیەوە
👧 your pov 👧
لە ماڵەوە مایتەوە بۆئەوەی ئیشەكانی ماڵەوە بكەیت دانیشتی و دەستت خستە سەر سكت بەڕاستی ئەتویست دووگیان بیت ، واتھەستەكرد ئەگەر بەمزوانە منداڵێك نەدەی بە جیمین ئەو جێتئەھێڵێت ، دەستت كرد بە پاككردنەوەی ماڵەكە دواتر نامەیەكت لە جیمین ەوە بۆ ھات
لە جیمین ەوە💕:
"ئەمشەو ئەبێتە شەوێكی تایبەت بۆیە ھۆت بە بۆم"
"بێدەنگ بە"
"LoL"
بە پەرۆش بوویت بۆ شەو دڵنیا بوویتەوە كە ھەموو ماڵەكەت خاوێن كردوەتەوە بڕیارتدا نانی ئێوارە ئامادە بكەیت سەوزەكانت ئەجنی كە گوێت لە كرانەوەی دەرگاكە بوو
ـ «ناوت« لەكوێی ؟
ـ لە چێشتخانەكە م
ھاتە چێشتخانەكە و زەردەخەنەی بۆكردی دەستی لە كەمەرت ئاڵاند
ـ چی دروست ئەكەیت ؟
ـ نانی ئێوارە
ـ بەڵام چی ئەگەر من شتێكی ترم بوێت بۆ نانی ئێوارە
بە ھێواشی بە شانت كێشات بە سنگیدا
ـ خێراكە و بڕۆ خۆت بگۆڕە
ـ باشە
ماچی ڕوومەتتی كردو دواتر ملت ، بەڵام تۆ سوڕایتەوە بۆئەوەی بیوەستێنی
ـ نا ، تەنھا ئەمجارە ئەمەوێت خواردن ئامادە بكەم بێ ئەوەی مەژغوڵی شتێكی دیكەم بكەی
ـ باشە
ڕۆشت بۆئەوەی خۆی بشوا و خۆی بگۆڕێ، دواتر ھاتە سەر ئەو سفرەیەی كە ئامادەت كردبوو ، نانتان ئەخوارد و دەربارەی شتەكانی ڕۆژانەتان قسەتان ئەكرد دوای نان خواردن شتەكانت كۆ كردەوە و قاپەكانت شۆرد دواتر چوویتە ژورەكەی تر و بینیت جیمین سەیری موبایلەكەی ئەكات چاوەڕێت ئەكات ، تۆ ھاتی و لە تەنیشتی پاڵكەوتی ئەو موبایلەكەی دانا و سەیری كردی
ـ جیمین منت خۆشئەوێت ؟
ـ بێگومان ، ئەوە چ پرسیارێكە
ـ ئەوە تەنھا ، من ئەترسم
ـ لەچی ؟
ـ من ئەترسم كە جێم بھێڵی ئەگەر مناڵێكت پێنەبەخشم
ـ گوێم لێبگرە «ناوت« من ھەرگیز جێتناھێڵم ئەگەر مناڵیشمان نەبێت من زۆرم خۆشەوێی من بە كێشەی زۆردا ڕۆشتم لە مەكتەب بۆئەوەی تۆ بەدەستبھێنم و ھاوسەرگیری بكەین
تۆ زەردەخەنەت كرد كاتێك كە ئەو لە خۆی نزیكی ئەكردیتەوە
ـ بەڵێ چونكە تۆ زۆر گەمژە بووی لە مەكتەب
ـ یااا ئێمە ئەوەمان تێپەڕاند
ھاتە ماچی لێوتی كرد دواتر ملت ، چاوەكانت داخست و ھەستت بە ھەموو دەستلێدانەكانی ئەكرد دوای ٣ ساڵیش ئەو بەوشێوەیە ئەكات كە تۆ بەدڵتە ، دەستلێدانەكانیت خۆشئەویست ئەو شەوە تێپەڕی ڕۆژی دواتر كە خەبەرت بوەوە ڕووت بوویت و تەنھا چەرچەفێكت پێوە بوو سەیری دەوروبەرت كرد بۆ جیمین ئەگەڕای بەڵام ئەو ڕۆشتبوو ، ھەستایت خۆت شۆرد و خۆت گۆڕی تێبینیەكت بینی لەسەر مێزەكە
"چاوەڕێم مەكە ، چاوپێكەوتنێكی گرنگم ھەیە كە ئەنجامێ بدەم و ئەبێت زوو بڕۆم"
تێبینیەكەت جێھێشت و چوویت بەلای ڕۆتیناتی ڕۆژانەتەوە
👦 jimin pov 👦
پێویست بوو بەیانی زوو بڕۆم بۆ لای كەسێك دەربارەی مۆڵەتی ھاوسەرگیریەكەم ، بەڕاستی نەمەزانی چی ڕووئەدات بەڵام ھەستێكیشم ھەبوو كە بیزانم ، نەمەویست ئەو كەسەبێت كە بیری لەئەكەمەوە بەڵام ئەوە مەحاڵیش بوو چونكە پێشتر لەگەڵی كۆتاییم پێھێنابوو شڵەژابووم دەربارەی چاوپێكەوتن و قسەكردن لەسەری چووم بۆ ئەو كافتریا بچوكەی كە ئانا پێی وتبووم بۆی بڕۆم ، ئەو ئەوكەسەیە كە مۆلەتی ھاوسەرگیری من و «ناوت« ی كرد بینیم دانیشتووە چاوەڕێم ئەكات
ـ ھێی جیمین
ـ ھێی ئانا
ـ ئێ تۆ و ناوت چۆنن
ـ زۆر باشین
ـ ئەوە مەزنە
ـ ئێ ئمــــ تۆ وتت مۆڵەتی ھاوسەرگیریەكەم ھەنێك ھەڵەی تێدایە
ـ ئمــــ بەڵێ
ـ ئەوە خراپە ؟
ـ باشە ناڵێم خراپە من بەڵێننامەكەتم خوێندەوە و وە سەیری مۆڵەتی ھاوسەرگیریەكەم كرد شتێكی تێدا بوو
ـ چی تكایە پێم بڵێ
ـ باشە بە گوێرەی بەڵێننامەكە تۆ ھێشتا ھاوسەری كەسێكی بەناوی كەیت
ـ چی ؟
YOU ARE READING
Love game 2 sequel یاری خۆشەویستی (ئەنجامەكان ) COMPLETED ✅
Fanfictionچی ڕوویدا كاتێك جیمین پێیوابوو لەگەڵ یەك كەس ھاوسەرگیری كردووە بەڵام شتێكی تر ڕوویدا ئایا ئەو نھێنیەكەی ئەدۆزێتەوە ؟ چی ڕووئەدا لەگەڵ جیمین و «ناوت« ؟ All rights reserved for @jiminbootylicious95