Chapter 6 : the truth ڕاستییەكە

452 84 27
                                    

ـ منیش ژنی جیمین م
بە شڵەژاویەوە سەیرت كرد
ـ مەبەستت چییە تۆش ژنی ئەوی ؟
ـ من و جیمین پێشتر ھاوسەرگیمان كردبوو بەڵام دوای جیانەبوینەتەوە دوای ئەوەشی كە جێمھێشت
ـ درۆئەكەی
ـ درۆناكەم ئەتوانی خۆت لێی بپرسی
ـ بوەستە ئەزانم درۆئەكەی
ـ بەڕاستی درۆناكەم بەڵام ئەمەوێت سەبارەت بە شتێكی گرنگ قسەت لەگەڵ بكەم
ـ نا تكایە ئەمڕۆ نا نامەوێت چیتر ھەواڵی ناخۆش ئەم ڕۆژە گرنگەم لێتێكبدات

ئۆفیسەكەیت جێھێشت و ھێشتا شۆك بوویت ، جیمین درۆی لەگەڵت كرد و وتی تەنھا ھاوڕێیەكی كۆنە ، باوەڕت بەوە نەئەكرد، بەقوڵی كەوتبوویتە بیركردنەوە تەنانەت تێبینی ئەوەشت نەكرد كە لەبەردەم دەرگای ئۆفیسەكەی ئەویت ، ھەناسەیەكی قوڵت ھەڵمژی پێش ئەوەی زەردەخەنەیەك بكەیت و بچیتە ژورەوە

ـ ھێی تۆ لێرەی
ـ بەڵێ ، ئامادەیت ؟
ـ بەڵێ تەنھا با كۆمپیتەرەكە بكوژێنمەوە
ـ باشە
كۆمپیتەرەكەی كوژاندەوە و پێكەوە چوونە ناو سەیارەكە
ـ كێشەت چییە ؟
ـ ھیچ
ـ دڵنیایی ؟
ـ بەڵێ تەنھا قەلەقم ھەرئەوەندە

دەستی كردە دەستەوە و زەردەخەنەی بۆكردی
ـ ھەمووشت باش ئەبێت بوونی ئەم منداڵە ناوازە ئەبێت

زەردەخەنەت بۆ كردەوە بەڵام ئەو ھەواڵەی پێشتر ھێشتا لەناو مێشكتا بوو ، دوای ١٥ خولەك گەشتنە نەخۆشخانە دەستتی گرتو ماچی كرد ڕۆشتنە ژورەوە بۆ لای پرسگە و وتتان چاوپێكەوتنێكتان ھەیە
ـ ئاھـــ بەڕێز و خاتوو پارك مەوعیدەكەتان ٣:٣٠ ە
ـ بەڵێ
ـ باشە ، ئێوە لە ژووری ٢٠٣ ن وە دكتۆر لی لەگەڵتان ئەبێت
ـ سووپاس

تۆ و جیمین چوونە ژوورەكە دانیشتن و چاوەڕێی دكتۆرەكەتان ئەكرد ، تەقەی دەرگاكە ھات و دكتۆرەكە ھاتە ژورەوە
ـ سڵاو «ناوت«
ـ سڵاو دكتۆر لی
ـ كەواتە ئێوە لێرەن بۆ پشكنین
ـ بەڵێ
ـ باشە ئەتوانی كراسەكەت بەرزبكەیتەوە

نیوەی كراسەكەت بەرزكردەوە لەكاتێكدا دكتۆرەكە ھەنێك جێڵی كردە سەر سكت
ـ تەنھا ئارامبە
دواتر ئامێرێكی ھێنا و لەسەر سكتی دانا ،سەیری شاشەكەت كرد گوێت لە لێدانی دڵی بچكۆلە بەنرخەكەت بوو زەردەخەنەت كردو كەگەڵیشیدا فرمێسكەكانت ھاتنە خوارەوە ،سەیری جیمین ت كرد كە ئەویش زۆر دڵخۆش بوو تووند دەستەكانت گرتبوو ئەو ساتەتان پێكەوە بەش كرد

ـ وا ٦ ھەفتەیە دووگیانیت زۆر باشە تا ئێستا
دوای پشكنینەكە دكتۆر ھەنێك شتی بۆ ڕوون كردیتەوە

ـ كەواتە بێگومان شتی قورس ھەڵنەگریت وە دڵنیابە كە خواردنی تەندروست ئەخۆی وە ڕاھێنان كردن بۆ منداڵەكە باشە
ـ زۆرباشە سووپاس دكتۆر
دكتۆرەكە وێنەیەكی دا پێتان ھی منداڵەكە ، زەردەخەنەیەكت بۆ وێنەكە كرد لەگەڵ جیمین نەخۆشخانەتان جێھێشت و چوونە ماڵەوە
ـ ئەزانم ئەو وێنەیەم بۆ كوێ ئەوێت
وێنەكەی كردە تەنیشت وێنەی ھاوسەرگیریەكەتان نزیك ئەو شوێنەی خێرایی ئۆتۆمبێل و شتەكان نیشان ئەدات
ـ ئێستا كە ئەچم بۆ ئیش ئەتوانم سەیری ئەو دوو كەسە بكەم كە ھەمووڕۆژێك دڵخۆشم ئەكەن ، سووربوویتەوە و ھەستت بە دڵخۆشی ئەكرد ، دوای ١٥ خولەك لە شۆفێری گەشتنە ماڵەوە بەپەلە چوویتە ژوورەوە تا ئەلبوومی منداڵەكە دەربھێنی وێنەكەت كردە ناوی و ھەنێك شتت تیا نووسی
"یەكەمین پشكنین لەگەڵ دایە و بابە ، گوێلێبوون لە ترپەی دڵی بۆ یەكەمجار"
جیمین ھاتە ژوورەوە و باوەشی پیا كردی قۆڵی لە كەمەرت ئاڵاند
ـ ئێ چیئەكەیت ؟
ـ یادگاریەكان دروست ئەكەم
ئەلبوومەكەت لابرد و ھێشتا دڵخۆش بوویت دواتر بیرت كەوتەوە كە كەیت چی پێوتبوویت
ـ جیمین ئەزانم كە ناتەوێت گوێت لە پرسیارەكەم بێت بەڵام ھیچ مێژوویەكتان ھەیە لەگەڵ كەیت ؟
ـ نا بێگومان نەخێر ، بۆچی ؟
ـ باشە ئەم دوانیوەڕۆیە قسەی لەگەڵ كردم ئەوكاتەی كە ھاتم پێكەوە بڕۆین وە پێی ووتم تۆ و ئەو ھێشتا ھاوسەرن

Love game 2 sequel یاری خۆشەویستی (ئەنجامەكان ) COMPLETED ✅ Where stories live. Discover now