6:- ڕووداو

581 184 164
                                    


چاکردن و دیزاین:- ئەمل ئەحمد
وەرگێڕ:- ساڤیۆر (خۆم)

=======





تاکەی لە ڕاستی ڕووداوەکان ڕائەکەن؟؟
_____________________________

کاژێر یەکی دوا نیوەشەوە..
جین لە ژووری چێشتخانەکەی بێ ھیچ ھەستێک دانیشت..



بۆ زیاتر لە کاژێرێک بێ ھیچ جوڵەیەکی نەکرد..




ئەو ڕووداوەی ئەو ئێوارەیە ڕوویاوە بە بەردەوامی و بێ وەستان لە مێشکیا دوبارە ئەبۆوە..










__

گڵۆپی ترافیکەکە بوو بە سوور..

بەڵام جین پەلەیەتی بۆیە نەوەستا و ترافیکەکەی تێپەڕاند..

ڕووناکیەکی تەماوی پرتەقاڵی لەلای ڕاستیەوە ھات..

لەیەک چرکەیا بەرکەوتنێکی زۆر خراپ ڕوویا..

ماتۆڕ سوارەکە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی جین ھەڵگەڕایەوە و دوور بۆ سەر شۆستەکە کەوت..

جین بە تووڕەییەکی ترساو ھاواری کرد و قاچی بە بانزین نا، لە شوێنەکە دورکەوتەوە، ڕای کرد..





ئارەقەی ترسی دەریابوو..
ھەڵەلەرزی، لە ئاوێنەکەوە سەیری دواوەی ئەکرد ھەتا گەشتە ماڵەوە..

__











"بۆچی ڕات کرد ھەی گەمژە؟؟ "

ئەوە یەکەم ڕستەبوو کە وتی لەگەڵ خۆیا..




ئەو ھەرگیز تاوانێکی نەکردوە پێشتر، تەنیا بە بیرکردنەوە لەوەی بۆ چەند ساڵ زیندانی ئەکرێت..


خۆی و خێزانی و پیشەی و داھاتووی لەدەست ئەیات..







"بۆچی ئێستا ناڕۆیتە لای پۆلیس؟"




ئەتوانم پارێزەرێک بگرم تا پارێزگاریم لێ بکات..



لە ناوەندی ئەم پرسیار و ترس و شڵەژانەیابوو..



لە دەرگای خانووەکەی درا..

دونیای خەیاڵ لە بەرچاوی ڕووخا..









"منیان دۆزیەوە.. "

ھیچ شتێک نەبوو بیکات جگە لە کردنەوەی دارگاکە..

ڕاکردن لە ڕاستی تەنیا باروودۆخەکە خراپ تر ئەکەن..


ھەڵساو جەستەی ئەلەرزی و لە ترسا..



بەرەو دەرگاکە ڕۆشت و کردیەوە..

فەرماندەی پۆلیس لەژێر ڕووناکی کەمی ماڵەکەی وەستاوە..












"بەڕێز جین؟"

فەرماندە بە خەمباری وتی..







ھەناسەم ھەڵمژی و وتم..
"بەڵێ.. بھێڵە با ڕ... "





فەرماندە بڕی..
"دڵگرانم بەوەی ھەندێک ھەواڵی خراپ و خەمبارت بەمێ..
کوڕەکەت بە ماتۆڕەکەی توشی ڕووداوی ھاتوچۆ بووە..
ئۆتۆمبێلێک لێی یاوە و ڕای کردوە..
ئەم ئێوارەیە لە شوێنی ڕووداوەکە دوا ھەناسەی یا..
دڵگرانم بۆ لەدەستیانەکەت.. "





















_____________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

_____________

تەواو..

ئەزانم ئەوە ترسناک نیە..

بەڵام ڕێک ئەو قسەیە کە ئەڵێت..
چی بکەی خوا ئەیھێنێتەوە ڕێگەت..

ئەگەر لەجێی جین بونایە( گوێی شەیتان کەڕبێت و ئیشەڵا قەت شتی وا نابێت ) چۆن ھەستێکتان ئەبوو..


من، یان لە خەفەتا شێت ئەبووم..
یان جەڵدە لێمی ئەیاو ئەمردم..


✔︎ گۆڕستانی لەبیرکراوان // ⇜(𝑩𝑻𝑺)⇝Where stories live. Discover now