قەرین..

1.1K 179 505
                                    

یەکەم و پێش ھەمووشتێک..
ھیچ ئەنشتاینێک نەیەت قسە بکات، وانیە و تۆ لە خۆتەوە قسە ئەکەیت و نازانم ئەم قسانە..
بەئاقڵی بیخوێنەوە بەدڵبوو باش بەدڵت نەبوو ھەر باش..
شتێکت ھەبوو لە کۆمێنت بینوسە..

بەس وەڵای ئەوەی ئەینووسی خراپ بێت واتە قسە بە من بڵێی یان بە کەسێکی تر کە لێرە بڕوای بەوەیە کە ئەیڵێم، بەخوا ڕەفیقی نزیکیشم بیت ڕێک بلۆکت ئەکەم ئەوە وتومە..

ئنجا توڕە مەبن لەوەی وتم چونکە ئەوەی باسی ئەکەم شایەنی ئەوەیە قسەم پێ بڵێ بەڵام حەزناکەم..




ئۆکەی لەم پۆستە باسی قرین تان بۆ ئەکەم..







با بزانین قرین چیە؟

قرین جۆرێکی تایبەتە لە جنۆکە کەلەو ڕۆژەی تیایا لەدایک ئەبیت تا ئەو ڕۆژەی ئەمریت (ھەنێک جار وانیە) لەگەڵتە..
ھەر کەسەو قرینێکی ھەیە لە ڕەگەزی بەرامبەری..
واتە ئەگەر کچ بیت قرینەکەت کوڕە، ئەگەر کوڕ بیت قرینەکەت کچە..

قرین ئاشقی ئەو مرۆڤەیە کە لەگەڵیەتی، چونکە بەھۆی ئەو مرۆڤەوە ئەویش لە ژیانە..

لەھەموو بار و دۆخێک پشتگیری مرۆڤەکەیەتی..
تەنانەت ئەگەر ئەو مرۆڤە زۆر خراپیش بێت..





قرین بەرپرسیاری پارستنی مرۆڤی لە ئەستۆیە..
چۆن؟

لە خاڵەکانی خوارە ئەزانن..




بەڵگەی ڕاستی لەسەر ھەبوونی قرین نیە بەڵام چەند شتێک ھەن کە وائەکەن بڕوا بکەیت کە ھەیە..



1- ھەموومان ئەو ھەستەمان ھەبووە کە کاتێک ئەتەوێت شتێک بکەیت، وا ھەستەکەت کەسێک ڕێگریت لێ ئەکات..
یان ئەڵێی کەسێک شتێکت پێ ئەڵێت و دڵنیاشی ئەو شوێنە کەسی لێی نیە..
یان میوزیکێک یان گۆرانیەک ھەیە لە مێشکتا بۆ ماوەیک ھەر ئەمێنێتەوە و ئەیڵێیتەوە..

ئەمە ھەمووی کاری قرینە..



2- کاتێک کە ئەگریت ھەست بە گەرمیەک ئەکەیت، وەک ئەوەی کەسێک باوەشت بکات..

ئەمە کاری قرینە چونکە ئەو ھەرگیز حەز ناکات مرۆڤەکەی بە غەمباری ببینێت..




3- ھەموومان کاتێک کە خەوێکی ناخۆش ئەبینین، لەپڕێک خەبەرمان ئەبێتەوە..

ئەمە کاری قرینە کە وا ھەستەکات تۆ زۆر ئازار ئەچێژیت لەو خەوە ناخۆشەیا بۆیە خەبەرت ئەکاتەوە..




4-کاتێک لەگەڵ کەسێک شەر ئەکەیت، تۆ لەسەر ھەقی و ئەو ھەڵەیە، دواتر تۆ خەم ئەخۆیت..
بۆ ڕۆژی دواتر یان چەند ڕۆژێک دواتر ئەو کەسە ئەبینیتەوە نەخۆشە یان شتێکی لێ ھاتووە جا گەر ئەو شتە زۆر بەسیتیش بێت..

کاری قرینە بۆ ئەوەی تۆڵەی تۆی لێ بکاتەوە وای کردوە..

جا ئەگەر تۆ لەسەر ھەق نەبیت ئەوا قرینی ئەو کەسە گەر بە بەسیترین شتیش بێت ھەقت لێ ئەکاتەوە..





✔︎ گۆڕستانی لەبیرکراوان // ⇜(𝑩𝑻𝑺)⇝Where stories live. Discover now