
ezel_ibrahim
کاکە مەسعود بەدەستێکی قۆڵی منی گرتبوو و بەدەستەکەی تریشی دەرگای تەویلەکەی کردەوە و منی فڕێدایە ناو تەویلەکە ، ئەو دار حەیزەرانەی کە بە دیواری تەویلەکەوە هەڵواسرابوو هەڵیگرت هاتە پێش و دەستی کرد بە لێدانم ، بەهەموو هێزیەوە دارەکەی پێمدا دەکێشا ، هەر هاوارم دەکرد لەژێر دەستی بەڵام نەدەوەستا لە لێدانم بەدەم لێدانمەوە دەیوت : هەی خوێڕی .. تۆ کەی عاقڵ دەبی ؟! دەتەوێ هەموومان بە کوشت بدەی ؟! مەگەر پێم نەگوتی تۆ و ئەو کچەیان نەوتووە هەی حەیوان ! قسە ناچێ بەو مێشکە پووچەتدا ؟! تۆ چ بێ شەڕەفێکی کە دەتەوێ شەڕەفی ئاغا عەزیز لەکەدار بکەی ؟! دەتەوێ خۆت و ئەو کچە بە کوشت بدەی ؟! خوێنەری پارتی سێ بن ئاگرە زۆر گەرم و گوڕ و زەخمە https://www.wattpad.com/story/395190509?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details&wp_uname=ezel_ibrahim