COMEBACK!

3.2K 504 1K
                                    

hola

چۆنن .. سوپاس بۆ ئەوەی داواکاریەکانتان جێبەجێ کرد .. ئەم پارتەم بۆیە دانا پێش بوون بە 20k چونکە لەدایک بوونمە لە جێی ئێوە من دیاریتان ئەیەمێ هههه
هیوادارم بەردەوام بن لەگەڵم هەر چەند پارتێکی کەم ماوە

START

NONE POV

سەرەڕای ئەو زۆرلێکردنە شێتانەیەی کە ڤانێسا لە جۆنگگووکی کرد تا بیبیاتە ماڵەوە .. بەڵام هێشتان جەیکەی ڕازی نەبوو لەگەڵی نەڕۆیشت
بۆیە ناچار بوو بیباتە ئەو شوێنەی خۆی لێی ئەمێنێتەوە هەتا دڵنیابێت ئەو جێگەیەکی هەیە بۆ مانەوەو سەلامەتە

ڤانێسا: نەخێێێر واتا تۆ هەشت مانگە لەم کەلاوەیەیت و منیش لەو ماڵە گەرم و خۆشە ئەمێنمەوە؟

وای وت کاتێک باوەشی کردبوو بە کەمەری جۆنگگووکا لە تەنیشتیەوە و فرمێسک لە چاوی ئەهاتە خوار

جەیکەی: هههه هێی تۆ ئەم ماڵە ئەوەنەش خراپ نیە .. پاشان من بڕێک پارەم قەرز کردبوو بەردەوام خواردن و دارم ئەکڕی واتە سەرمام نەبووە

وای وت و بە نەرمی ڤانێسای لەباوەشگرتەوە .. لە ڕاستیا نەیاندەتوانی ڕووبەڕوو ئەمە بکەن چونکە سەرخڕ هاتۆتە نیوانیان و ناتوانن باوەشێکی ئاسایی بکەن
بەڵام پێکەوە بوونیان هەموو شتێکە

بەیەکەوە لەسەر سیسەمە تەختەکەی ناو ماڵە دارینەکە داینشتن .. جەیکەی لە ماڵی کۆنە ڕاوچیەک ئەمایەوە لە دارستان تا تەواو دووربێ لە چاوی خەڵک
ماڵەکە جوان بوو بەڵام زۆر کۆن .. وە سارد .. بەڵام جەیکەی ئەمانە بە ڤانێسا ناڵێت بێگومان .. چونکە ئەو  هەستیارەو دوبارە ئەگریەتەوە

جەیکەی: چۆن بوو لە یەکەم پەیام کە بۆم ناردی نەهاتیتە لام ؟

ڤانێسا سەری لە باوەشی دەرهێنا و بە چاوێکی تیژەوە سەیری کرد

ڤانێسا: هێی .. تۆ گەمژە بووی؟ منت زۆر زۆر ترساند بەڵام هێشتان ئامادە نەبووم منداڵەکەم بکەمە مەترسیەوە و بێمە ئەوێ بەڵام نەدەکرا شتێکی کە بڵێیت

جەیکەی: هههه لە ڕاستیا بەرگەم نەگرت نامە نەنێرم ئەگەرنا ئەمتوانی داوا بکەم بێیتە لام .. بەڵام ئەگەر وام بوتایە ئەوا دۆو دۆشاوت تێکەڵ ئەکرد و هەموو شتێکت تێک ئەداو منیشت ئاشکرا ئەکرد بەهۆی شڵەژانتەوە

ڤانێسا کەمێک بە شەرمەوە پێکەنی و سەری لەسەر سنگی جەیکەی دانا تا ئەویش توند لە باوەشی بگرێ

ڤانێسا: چەنێک ئەبێت گەڕاویتەوە؟

جەیکەی: سێ مانگ .. هەموو شتێکت بۆ باس ئەکەم .. تەنها لێگەڕێ با کاتی خۆی بێت

بەیەکەوە تەنها سەیری بنمیچی ژورەکەیان ئەکرد و هەزاران پرسیار لەناو مێشکیان هاتوچۆی ئەکرد کە نەیان ئەزانی کامە سەرەتا بڵێن .. بەڵام جار لەگەڵ جار باوەشەکەیان توندتر ئەکردەوە لە یەکتر و زیاتر لەسەک نزیک ئەبوونەوە

✔️[ژوانێک لە بەندینخانە]JJKWhere stories live. Discover now