FAMILY

2.7K 479 1.9K
                                    

HOLA💗

START

NONE POV

ئایووی بێ تاوان بێ تاوان بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشت تا هۆکاری ئەو تەقە تەقە بزانێت کە بەم بەیانیە زووە بە ئاگای هێناوە
بەڵام ئەو تاوانی نیە تا بەم تەمەنە ناسکەیەوە بمرێت بەهۆی ئەو شێتخانەیەی براژنەکەی  دروستی کردبوو لە چێشتخانە

ڤانێسا خەریکی ئامادەکردنی کۆمەڵێکی زۆر لە شیرینی و خواردنە خوازراوەکانی خۆی بوو

بەڵام ئەمە لە شتێکی ئاسای نە ئەچوو لەبەر ئەوەی تەواوی چێشتخانەکەی کاول کردبوو

وە بڕێکی باشیانی تەواو ئامادەکردبوو لەگەڵ تەواو بوونی هەر دانەیەکیان ئەڕۆیشت و ئەیکردنە ساردکەرەوەکەوە

ئێستا خەریکی شێلانی هەویرێکی جیڕ بوو بۆ دروستکردنی جۆرێک لە کولێرەی گۆشت وە هەموو ناوچاوانی ئارەق بوو جەستەی ئەلەرزی
سکە هەڵئاوساوەکەی لە پێشیەوە ئەڕۆیشت و جار جار بە بێزاری کەمێک سەیری ئەکرد بەڵام دواتر بەدەم پێکەنیێکی خەیاڵیەوە بەردەوام ئەبوو لە کارەکەی

ئایوو: چیت کردووە؟ کێ داوای کارێکی ئاوا شێتانەی لێ کردوویت؟ بۆ بە ئاگات نەهێنام ؟

ڤانێسا بەدەم شێلانی هەویرەکەوە ڕای کرد بەرەو ئەو بەشە قیمە گۆشتەی سەر ئاگرەکە تا نەسوتێت و ئەیسوڕاندەوە تا نەسوتێت

ڤانێسا: یەکە یەکە .. زۆر مەڵێ وەرە هاوکاریم بکە

ئایوو سەری بەبێ سەبری جوڵاند ئەو خۆی بەیانیان پێویستی بە ئارامیە تا جەوی بکرێتەوە
بەڵام هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نەبوو چونکە ئەم منداڵە منداڵێکی لە سکدایە کە برازای ئەوە .. هیچ ڕێگەیەک نەبوو تا پشتگوێیان بخات و خەیاڵی لایان نەبێت

ڕۆیشت و قژی کۆ کردەوەو دەستەکانی شت .. پاشان دەستی کرد بە شێلانی هەویرەکە

ئایوو: ئێستا پێم ناڵێی لە پێناو چی ئەم ئاژاوەیەت ناوەتەوە ؟؟

ڤانێسا ئاگرێ ژێر تاوەکەی کوژاندەوەو قیمەکەی کردە ناو قاپێکەوە تا سارد ببێتەوە

ڤانێسا: ئێوارە جێنی و تێی سەردانمان ئەکەن وە دوو پورزام لەگەڵ کوڕێکی هاوڕێی کۆنم ..

ئایوو برۆیەکی بەرز کردەوەو بە فیزەوە قسەی کرد

ئایوو: ئەم هەموو پلانەت چۆن دانا؟ ئەی تۆ کەی کوڕە هاوڕێی کۆنت هەبووە؟

ڤانێسا بە ماندوێتیەوە پاڵی یایەوە و دانیشت و دەستێکی بە ناوچاوانی هێنا

✔️[ژوانێک لە بەندینخانە]JJKWhere stories live. Discover now