𝐏𝐚𝐫𝐭 12

538 62 62
                                    

بەڕێگاوە بو بۆ کارەکەی
کاتێک گەشتە نێو قاوەخانەکە
ھەموان لەدەوری یەکتر کۆبوبونەوە و ھەر کە ئەویان بینی
سێریان کرد بە شۆکەوە ن/ت ئەمەی بە لاوە سەیر بو کە بۆچی بەو
شێوەیە سێری دەکەن

چی ڕویداوە..؟
پرسی

بەڕێوبەری قاوەخانەکە کە خانمێک بو بەرەو ڕوی ڕۆشت
زلەیەکی لێدا ن/ت پێی سەیر بو بۆچی خاتون زلەی لێدا

خ..خاتون

نامەوێ ھیچ وشەیەک ببیستم خێرا لێرە بڕۆ

لەبەر چی..؟
پرسی

ھێشتا دەڵێی لەبەر چی..؟ ئەو کوڕە وێنەی تۆی گرتوە
کاتێک بە بێڕەوشتانەوە باوش بە کوڕێکدا دەکەی کە ناشی ناسیت

خاتون تۆ پێت وایە من لەو جۆرە کچانەم..؟
تۆ بڕوا بەو کوڕە دەکەی کە ھەرگیس نەشت بینیوە..؟

ئەی ئەو ڕەسمە چییە..؟ یانی ئەو کوڕە بێ ھۆ درۆ دەکا..؟

ن/ت بەرەوی ڕوی خەڵکەکە ڕۆشت کە ھەموان لەو کوڕە
دەوریان دابو

دورکەونەوە
ھاواری کرد

ھەموو خەڵک دور کەوتنەوە
کاتێک دور کەوتنەوە ن/ت بەمە ھیچ شۆک نەبو
چونکە زانی دوبارە کاری ئەوە

تۆ..؟ خاتون تۆ بڕوا بەم درۆزنە دەکەی کە ھیچ نەمابو
مینو بکوژێت..؟

کارمەندەکان بە ناوھێنای مینو شۆک بوبون پسیار مێشکی
ئەوانی گرتبۆوە وەک ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە مینوی دا
ئەو بو..؟

مەبەستت چییە لەوەی ئەوی کوشت تۆ پێت وایە
بەم درۆیەت لە کێشەکە خۆت دەردەھێنی..؟
خاتون بەرەو ڕوی ن/ت ڕۆشت قۆڵی گرت و فڕەیدایە دەرەوە

لێرە ونبە
ئەمەی وتو چوە ژورەوە

خاتون ئەوی  دەرکردەرەوە ئەو بیری دەکردەوە باشە ئێستا ئەو  لە کوێ کار بکات؟
ئەو شوێنە بژێوی ژیانی بو

بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە  چوە چێشخانەکە ئاوی خواردەوە
کە ئەوەی ئەمڕۆی بیرکەوتەوە ئاوەکە لە قورگی مایەوە
دەستی کرد بە کۆکین

بەخۆی وت من چیبکەم

چوە ژورەکەی کاتێک ڕۆشتە ئەوێ ئەو شەیتانەی بینیوە
کە ئەمڕۆ ئابڕوی برد

چیت ئەوێ..؟
پرسی

چیم بوێ کە ئەمڕۆ ئەو دیمەنە جوانەم بینی..؟
پێم سەیرە ئارام دیاریت

بشگریم سودی چییە کاتێک تۆ ھەر وازناھێنی..؟

دەی من وام

تۆچیت..؟
پرسی

کەسێکی خراپ کە ھەر لە لەدایک بونی خۆشی نەبینیوە
کەسێک کە ھەر لە تەمەنێکی بچوک نەفرەتی لێکرا
کەسێک کە بێ ویستی خۆی خراپە
کەسێک کە لەلایەن پیاوێکەوە جادوی لێکرا کە ئەوە
وەک ئەوە وایە بکەویتە نێو چاڵێکی قوڵەوە و دەرچونی لێی ئەستەم بێت

ئەمانەی ھەموی بە ھاوارەوە وت کە ھێشتا شتی زۆر مابو بێیڵێت
بەڵام نەی وت!

ن/ت تەنھا سێری دەکرد و گوێی لێدەگرت

ھێشتا شتی زۆر ماوە بیزانیت

نەفرەت  لێکراو ھەھ
پێکەنی و بەرەو ڕوی ڕۆشت

دەستی ھێنا  بە شانیدا
کەوایە منیش نەفرەتت لێدەکەم

----------------------------
Vote and comment

The Love Of Satan Where stories live. Discover now