Part 14

208 36 2
                                    


لە دوورەوە سێری دەکرد
ـ ئەو کەسەی لە هەمووان خراپترە ـ

لە باوشی هاتە دەرەوەو وتی
ببورە
ڕۆشت

هیچی نەوت تەنها لە شوێنی خۆی وەستابوو
وەک ئەوەی فریشتەی مردن لە بەردەمی بوو

ئەڕۆشت و نەدەوەستا
دووبارە ئەڕۆشت
دووبارە و دووبارە

ئەویش بە دوایەوە بوو

لە خۆی نەدەپرسی بۆ کوێ دەڕوا و بە کەشێکی باراناویدا
و جلێکی تەر کە ئاوی لە دەڕژا

شەقامەکان چۆڵ بوون کاژمێر بوبە ١٢ی شەو
جگە لە کچێک و - کوڕێک -
هیچ کەسێک بونی نەبوو لەوێ

دووبارە ئەڕۆشت
کە خۆشی نەیدەزانی بۆ کوێ دەڕوات تا گەشتە
گۆڕستان

چی دەکەم لێرە؟
لە خۆی پرسی

ئەویش هەر بەدوایەوە بوو

وەستا لە گۆڕستانەکە دەگەڕا
بۆ گۆڕێک

- گۆڕی دایک و باوکی -

لەلای گۆڕی دایکیدا لەسەر چۆک کەوت
فرمێسکی کەوتە خوارەوە

- بە بێدەنگی -

سێری ئەوی دەکرد
چی دەکات لێرە؟
پرسی

بەڵام تەنها لە دوورەوە سێری دەکرد

کاژمێرێک تێپەری هەر بەو شێوەوە لەسەر چۆک بوو
و لەلای گۆڕی دایکی

دەنگی بۆ چرکەیەکیش نەهاتە دەرەوە
تاکە فرمێسکی کە ڕشتبێتی کاژمێرێک پێش ئێستابوو

هەر سێری ئەوی دەکرد

باران نەدەوەستا و بەردەوام بوو بە شێوەیەکی زۆر بەردەوام بوو

ئەویش هەر زیاتر تەڕ دەبوو

دایکە..؟
- بانگی دایکی کرد لە نێو گۆڕەکە -

ماوەیەکی زۆرە ناوم نەهێناویت
زەردەخەنەی کرد

ئەو گوێی لەوە بوو دودڵ بوو لەوەی ئەوە گۆڕی دایکیەتی؟

باشیت لەوێ..؟
پرسی لە گۆڕە تاریکو ساردەکەی دایکی

بەڵام من باش نیم لێرە
زەردەخەنەکەی نەماو سەری بەرز کردەوە بۆ ئاسمان
سێری دەکرد

ئەوێ باشترە یان ئێرە دایکە..؟
دووبارە لە گۆڕەکەی دایکی پرسیەوە

سەری هێنایە خوارەوە وتی
من ئەوێم پێ باشترە

چی دەڵێت؟
پرسی و سێری دەکرد

هەڵسایەوە لە شوێنی خۆیی و بەڕێ کەوت بۆ دەرەوەی
گۆڕستانەکە - تاریک و ترسناک -

خۆی شاردەوە

ئەویش هەر دەڕۆشت

بە دوای کەوت

باران وەستا و ئەویش هەر دەڕۆشت
دەڕۆشت و دەڕۆشت

کاژمێر بوو بە ٢ی شەو
شەقامەکان چۆڵتر بوون لە پێشتر
ڕوناکی شەقامەکان کوژانەوە

- تاریک بوو -

سودی نەبوو
ئەو نەدەترسا
تەنها بە ساردیەوە سێری ڕێگاکەی دەکرد و
دەڕۆشت

دەڕۆشت و دەڕۆشت
ئەویش هەر بە دوایەوە بوو

- تاریک بوو -

هیچ شتێک نەدەبینرا

ڕووناکیەک دەرکەوت
ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر
دەرکەوت

- وە لە ئەوی دا -

خوێن لە هەموو لایەک بڵاوببۆوە
لە هەر شوێنێکی جەستەی
خوێن هەبوو

شەقامەکە ببوە گۆمی خوێن
بەرە بەرە زیاتر خوێن بڵاو دەبۆوە

ئەویش هەر لە دورەوە سێری دەکرد


————————————————
Vote and comment

The Love Of Satan Where stories live. Discover now