Part 19

202 29 3
                                    






- سەماکردن لەگەڵ من و پێکێک لە شەراب -




مۆمێک لەسەر کێکەکە دابوو
بەڵام ئەوە مۆمێک نەبوو بۆ کوژاندنەوە





بەڵکو مرۆڤێک بوو






پڕ بە قوڕگی هاواری کرد
ترسا و ترسا
قاچەکانی کە بە پيڵاوە بەرزەکانیەوە کەوتبوونە
نێو گۆمی خوێن





فرمێسک هەموو ڕوخساری گرتەوە
هێشتا شۆک لێی دابوو کە لە کوێیە





کاتێک سێری ئەو بووکانەی کرد
کە لەوێ دانیشتبوون بۆ سێرکردن







ئەوان نەمابوون
پیانۆژەنەکە لە ناکاو خێرابوو میوزیکەکە
لە میوزیکێکی ئاراموو چێژبەخشەوە گۆڕا




بۆ میوزیکێکی ناخۆش و خێرا
خێراتر و خێراتری دەکرد





دەستی گرت بە گوێیەکانیەوە و چاوەکانی بە توندی داخست
کە چرچولۆچ بوبون
هێندە بە تووندی دایخستبوون






نەیئەویست گوێی لەو دەنگە ناخۆشە بێت






خێراتر و خێراتر ئەبوو






خوێنیش زیاتر بڵاو ئەبۆوە








کاتێک ویستی سێری ئەو شەیتانە بکات
بینی کە تەنها پێدەکەنێت







میوزیکەکە خێراتر بوو







هەڵسایەوە لە شوێن خۆی کە تەنها دانیشتبوو
چێژی لەو دیمەنە دەبینی





کە کچێکی بچووک وا خەریکە شێت دەکات







پێکێک لە شەرابی بۆ هێنرا
کەمێکی لێ خواردەوەو
ڕۆشت بە ڕووی ئەم کچە ترساوە





دەستەکانی لە بەرامبەر ئەودا دانا
و وە وتی

"سەمام لەگەڵ دەکەیت لەم کەشە چێژبەخشەدا..؟"




بەڵام بێ بیستنی یەک وشە لە دەمیەوە
خێرا دەستەکانی بۆ دەستەکانی ئەو برد






کە بێویستی خۆی بوو
شۆک بوو کە بۆچی بەو شێوە دەجوڵێتەوە







وەک بۆکێکی سەر شانۆ وابوو
کە یاری پێدەکرا بە پەتێک






و سەمای دەکرد بۆ خەڵکەکە








The Love Of Satan Where stories live. Discover now