C : 10

2.1K 235 26
                                    

.
.
.
Enjoy...
.
.
.
vote please
.
.
.















جی ٸا زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ کرد لەگەڵ جۆنگکوکا چاویان لە چاوی یەک گرێدا چوبونە دنیایەکی تر وردە وردە جۆنگکوک نزیکبۆوە جی ٸا ھەستی کرد زۆر شڵەژابوو و خۆی وا دەرناخست تا بە تەواوەتی لێی نزیک بۆوە...

***************





نزیک بۆوە لە لێوی تەنھا چەند ٸینجێکی مابوو پێی بگا ٸەمە زۆر بوو بۆ جی ٸا خەریکبوو دڵی دەبورایەوە پاشان جۆنگکوک  ٸاراستەکەی گۆڕی کاتێ تێبینی کرد جی ٸا چاوی داخستوە

جۆنگکوک چوە لای گوێی و وتی: تۆ وتت قسەی توتیەکەت درۆیە ٸەڵێی چی بۆو بکەم بە ڕاست؟!! ...
ھممم؟!!! ...

جی ٸا: ت.. تۆ چیەڵێی چیەکەی درۆی چیەکەی بە ڕاست

جۆنگکوک: تازە درەنگە بۆی خۆت لە گێلی بەی من دەمێکە بڕیاری خۆم داوە وە تۆش بەپێی تێپەڕبونی کات بۆت دەرەکەوێ

بە دەنگێکی وروژێنەر لای گوێیا دەی وت وای دەکرد تەزوێک بە جەستەی جی ٸا یا بنێرێ

ٸەو ھەر خۆی لە نزیکی جۆنگکوک ٸەقڵ لە دەسەیا جا ٸێستا

جۆنگکوک کەمێ دورکەوتەوە

جۆنگکوک: بۆ وا شڵەژای؟! .. ھێشتا ھیچم نەکردوە... دەی ھەستە ٸەڕۆین

جی ٸا یەکسەر بە شڵەژاوی چاوی کردەوەو ھەستایەوە و چوە دەرەوە لە دوکانەکە

یەکسەر ھەناسەیەکی ٸاسودەیی یایەوە چونکە لەو کاتەوە لێی زەوتکرابوو

جۆنگکوک بە زەردەخەنەوە لێی دەڕوانی پێی وت: ٸەڕۆینەوە ماڵ وە بانگی چەند کارمەندێکم کردوە تا ٸێرە تا بەیانی ڕێک و پێک کەنەوە... ٸێستاش فەرموو سەرکەوە

دەرگای ٸۆتۆمبێلەکی بۆ کردبۆوە و جی ٸا ش سەرکەو
بێدەنگی بەردەوام بوو تا ماڵەوە

.
.
.

ھۆسۆک: گیانەکەم تۆ باشی؟! ... ھیچت لێ ھات؟! ... ٸای خوایە

ھایین: جی ٸا تۆ باشی؟!!

جی ٸا: ٸای خوایە ھێمن بنەوە من باشم سەیرکەن... سوپاس بۆ جۆنگکوک ٸەو نەبوایە...

جۆنگکوک: ٸایی تەواو بیبڕنەوە ٸەو مەسەلەیە داخەن

جی ٸا و ھایین بەیەکەوە : نەخێررر!!!

ھۆسۆک و جۆنگکوک تفیان قوتدایەوە

ھایین: سەرەتا تا ٸاخیر بێ ٸەوەی قسە دوبارە کەمەوە ھەموی باسەکەن

corpulent | j.jk |Where stories live. Discover now