C : 15

1.5K 188 11
                                    

.
.
.
Enjoy...
.
.
.













جۆنگکوک: خۆ ٸەتوانی یارمەتیم بەیت ... وانیە

نامجون: چۆن؟! .....

***********





Pov jya

فرمێسکەکانم بەردەوامە لە ھاتنە خوارەوە ھەموو مڵمی تەڕکردووە ... چاوەکانم ھەڵٸاوساون لەوەی ھێندە فرمێسک بڕژن ... بە بەردەوامی ھەنسک ٸەیەم
نازانم چی بکەم ... ٸیتر دڵنەوایش کارم لێ ناکات ... ھیچ شتێ ٸارامم ناکاتەوە ... ھیچیان لە من باشتر نین ٸەوە ھەفتەیەکە جۆنگکوک گیراوە ... دایکم و ٸەوان بە ھەواڵەکەیان زانی یەکسەر گەڕانەوە بۆ سیۆل ... ھایین پەرێشانە بۆ براکەی جیمین و خێزانەکەی ھەمیشە لە لامانن ھیچ کات تەنیایان نەکردوین ... جیمین ھەمیشە ھەوڵ ٸەدا ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ بێتاوانی جۆنگکوک بێگومان بەیارمەتی ھۆسۆکی برام ٸەویش پەرێشانە وەک ٸێمە نازانین کە چیبکەین تا ٸەمە تێپەڕێنین ... لە ھەمووی بە ٸازارتر ٸەوەیە کە ب.جیۆن ٸەو کارەی بەرامبەر کردوین ٸەوە بە ٸازارە بۆ ھایین و خ.جیۆن ... دایکم ھەمیشە ٸەڵێ کە باوکم خراپتر بووە بەرامبەریان ... دەڵێ کە ھەمیشە ٸەگەر ھۆسۆک کارێکی بکردایە گەر ڕاستیش بوایە لە ناو ھەموان دەی شکانەوە و قسەی ناخۆشی پێ دەوت ھەمیشە سەرکوتی کردون سەرەڕای ٸەوەی کە منی لە دایکم و ٸەوان دوور خستۆتەوەو فڕەی داوم دوای ٸەو ھەموو ماوەیە بەڕاستی ٸەوانە بە ٸازارن ... ٸێستە دوای ھەفتەیەک ڕێگەمان دەدەن کە سەردانی جۆنگکوک بکەین لە زیندان ٸەویش تەنھا دوو کەس لە ٸێمە ٸەتوانێ ... بۆیە بڕیارمان دا من و خ.جیۆن بچین
ٸێستا من و خ.جیۆن وا لە بەردەم دەرگای زیندانین چاوەڕێین بکرێینە ژوورەوە ... ٸەوە یەکێ لە سەربازەکان ھات بەرەو ڕومان ...

سەرباز: خاتوون گەورەم چاوەڕێتانە لە ژوورەوە

خ.جیۆن: باشە ... سوپاس

.
.
.

نامجون: بەخێربێن ... فەرموون دانیشن

خ.جیۆن: سوپاس کوڕم

.
.

نامجون: سەیرکە خاتون دەزانم کوڕەکەتان بێتاوانە ... بەڵام ناتوانم ھیچ شتێکی بۆ بکەم ... ھەتا کاتی دادگاییەکە دەبێ چاوەڕێ کەین تا بتوانین ھیچ نەبێ تۆزێ لە تاوانەکان کەم کەینەوە ... دەبێ سەبرتان ھەبێ

خ.جیۆن: ٸەی ٸەگەر تاوانەکانی لەسەر لا نەبرا و بەسەریا ساغ کرایەوە

نامجون: ببورە ٸەوە ٸەڵێم بەڵام ... بۆ ماوەی 20 ساڵ لەوانەیە بکەوێتە زیندان

corpulent | j.jk |Where stories live. Discover now