C : 14

1.5K 190 11
                                    

.
.
.
Enjoy...
.
.
.

جۆنگکوک: ٸیتر تۆ جیۆن جی ٸا یت

ھەردوکیان پێٸەکەنین و باوەشیان لە یەکتر ٸەدا
تا لە پڕ ھەلیکۆپتەرێک و چەند سەربازێک پەیدا بوون وە ژمارەیەکی زۆر لە سەیارەی پۆلیس لە خوار تاوەرەکەوە بون

پۆلیس: دەست بەرز کەرەوە... نەجوڵێی ... جیۆن جۆنگکوک تاوانبارە بە ھەڕەشەکردن لە سەرۆکی وڵات بۆ ٸەنجامدانی دزی و چەوساندنەوەی خەڵک ھەروەھا چەندین تاوانی تر... بۆیە تکایە بێ ھیچ کێشەیەک لەگەڵمان وەرە

جۆنگکوک و جی ٸا بە تەواوەتی شۆک ببون تا جۆنگکوک وتی

جۆنگکوک: چ چیی؟ .. ٸێوە تەواون... تاوانی چی و دزی چی ..

پۆلیس: بیگرن

فەرمانی بە پۆلیسەکانی تر دا

پۆلیس: ٸەتوانی بێتاوانیت لە دادگا بسەلمێنی
جۆنگکوک دوای تۆزێ بیرکردنەوە یەکسەر تێگەشت چی ڕوو دەدات بۆیە ڕوی کردە جی ٸا و وتی

جۆنگکوک: من ٸەڕۆم زوو یەمەوە ... ٸەوان ھیچیان نیە من تاوانبار کەن پێی

*جۆنگکوک ماچێکی سەری جی ٸا ی کرد*

بەڵێنم بەرێ ٸاگات لە خۆت و ھایین بێ وە تەلەفون کە بۆ جیمین و ھەمووی بۆ باسکە ... باشە گیانی جۆنگکوک

جی ٸا بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەری بە باشە جوڵاند

پۆلیسەکان ھاتن جۆنگکوکیان برد کەمێک ڕۆشتن
جی ٸا بە ھەموو ھێزی بانگی جۆنگکوکی کرد

جی ٸا: بوەستن... تکایە خولەکێک

جی ٸا ڕای کرد باوەشی لە جۆنگکوک دا و سەری لەسەر سنگی حەسانەوە
جی ٸا بە ھەنسک و گریانەوە

جی ٸا: تەنیام مەکە ... زوو بێیتەوە لام ... بیرت یەت بەیانی چیت پێ وتم .. وەرەو جێبەجێی کە ... نەکەی زۆرت پێ بچێ

جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی شکاوی بۆ قسەکانی کرد

جۆنگکوک: بەڵێن بێ نازدارم ... بەڵێن بێ

جۆنگکوک تێر ماچی ھەموو بەشێکی ڕوخساری کرد و بۆنی خەزن ٸەکرد لە ڕۆحیا .. ھەستێکی ناخۆشی ھەبوو وەک ٸەوەی کۆتایی بێ

پۆلیس: ٸایشش تۆ تاوانبارێکی گەورەی .. بەسە زۆر لەسەرت وەستاین ... بیبەن

جۆنگکوکیان برد جی ٸا بە ھاوارو گریانەوە کەوتە ٸەرزەکە بە ھەردوو دەستی ٸەیکێشا بە سنگیا و ھاواری ناوی جۆنگکوکی ٸەکرد

corpulent | j.jk |Where stories live. Discover now