Part 23❤

2.4K 214 357
                                    


ویستم خۆم بکوژم بەس ترسام بمرم🖕🏻🙂

الکۆمێنط و الڤۆت لەبیر مەکەن
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

کاژمێر 10:34خولەکی شەو

╛🐑❤🐨NAMJIN

جین سێچارەگەکەی بە توندی بەستبوو وە بەتەواوی هاتبوو لە جلە پەمەییەکەی لەدوای چاککردنی جلەکە نامجوون کارێکی بۆ دروست بوو کە دەبوو بڕوات جینیش بە زۆر داوای لێکرد کرد کە بە کۆشکەکەدا بگەڕێت تا چەند جارێک پاڕانەوە ئینجا نامجوون ڕازیبوو

Jin pov

کۆشکەکە زۆر زۆر گەورە بوو بەناو ڕێڕەوەکاندا دەڕۆیشتم ترسی ونبوونم هەیە سەیری دەرەوەی کۆشکەکەم کرد کە شوێنێکە پڕە لە دارستان ئینجا بەم شەوە زۆر ترسناک دیارە دوور کەوتمەوە لە پەنجەرەکە دوبارە دەستم کرد بە ڕۆیشتن چەند جارێک دەسوڕامەوە چونکە ڕێڕەوی تر هەبوو چەندان شتی جوان و زۆر گران بەها لێرە هەیە زیاتر ڕۆیشتم بەڵام وەستام بەڕاستی دەترسم نامەوێت زیاتر بڕۆم تا دێت شوێنەکە تاریک دەبێت چونکە لەوە ناچێت هیچ گڵۆپێکی تر هەبێت تا ڕوناکی بکا بە ترسەوە گەڕامەوە بەڵام وەستام چونکە سێ ڕێگا لە پێشم بوو

جین:ئێستا بۆ کوێ بڕۆم؟!

دەستم لەسەر کەمەرم دانا ڕێگایەکم هەڵبژارد چوومە ئەوێ

جین:هەر بەڕاستی من جگە لە فلیمەکان لە هیچ شوێنێک کۆشکی وا گەورەم نەدیوە

ئەوە گەمژانەیە کە ڕێگام لێرەدا ون کرد
هیوادارم نامجوون بێتو بمدۆزێتەوە

.
.

جین:ئۆۆۆۆف هیچ ڕێگایەکی تر نییە
بە بێزاری قاچم لە ئەرزەکەدا

جین:نااااممجوووون دەەەوەەەرەەە دەرم بێناااااا
بە نوزە نوزەوە

بێزار بووم هەر بەڕاستی ناتوانم هۆڵەکە بدۆزمەوە

لەسەر قەنەفەیەک دانیشتم کە شێوازێکی جوانی هەبوو وە هەر بۆ جوانی دانرابوو

پاش کەمێک گوێم لە دەنگێکی بچووک بوو لە ترسا ڕاچەڵەکیم
هەڵسامەوە لە شوێنی خۆم سەیری ئەملاو ئەولام کرد

دووبارەو دووبارە دەنگەکە هاتەوە بە ڕاکردن ڕام کرد
تاا..........

بەربوومەوە

جین:ئاااخ قاچم ڕەبی ملت بشکێ ئەرزە گەمژەکە

هەڵسامەوە سەیری سەر چۆکمم کرد کەمێک ڕوشابوو
بە بێزاری هەڵسامەوە دوبارە ژێم کردەوە دڵنیا نیم نامجوون بەم زووە بگەڕێتەوە تاکو دەرم بێنێت

«« Him & I »» -✅کۆتایی هاتووە-Where stories live. Discover now