Part 30❤

2.2K 191 279
                                    


بڕوا ناکەم گەیشتە پارتی 30 واو😯

سڵاو سەر خڕەکانم سەرەتا دەمویست شتێکتان پێبڵێم
زۆر داوای لێبووردن دەکەم من بە درەنگەوە وەڵامتان دەدەمەوە یان نامەتان بۆ نانێرم بڕوا بکەن مێشکم زۆر زۆرر مەشغولە من باوکم مودیرەو دەچێتە سەر کار دایکێشم مامۆستایە ئەویش زۆر مەجالی ماڵەوەی نییە خوشکێکی پۆلی 12م هەیە کە دەبێت زۆر بخوێنێت چونکە پۆلی 12 هەوەنتە نییە بەڵکوو زۆری دەوێت خۆشتان دەزانن ئیمتیحانی ویزاری نزیکە خوشکێکی هاروهاجم هەیە هەر ماڵەوە تێکدەدات تەنها خۆم ماوم 1:کاروباری ماڵەوە بەڕێوە دەبەم
2:چیڕۆکنووسم خۆی لە ئێستادا کات زۆر زوو دەڕوات وە من هەموو ڕۆژ 2000 وشە دەنووسم بەڕاستی زۆر زۆرە کاتی زۆرم لێدەبات
3 من شەوان زۆر بە درەنگەوە دەخەوم زۆریش درەنگ هەڵدەستم ئەمەش بەهۆی بیرکردنەوەو قەلەقی زۆرەوەیە
ئێستاو ئێستاش دەڵێم بمبوورن دەزانم دڵتانم ڕەنجاندووە بمبوورن😔

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بەیانیەکی ساماڵ بوو بەفری ورد ورد دەباری
دڵەکان لەیەکتری نزیک بوون خۆشەویستیەکان وەکو کەفی سەردەریا زیاترو زیاتر دەبوون لەئێستادا هەموویان بەبێ کێشەو ئاسوودەیەکی زۆرەوە لەباوەشی یەکتریدان و دڵیان ئاسودەیە .........

+-+-+-+-+-+-+-+
جــــیڪـــــووڪـــے🐥❤🐇
+-+-+-+-++-+-+-+

ئەو کوڕە قژ زەردە لە خەوێکی یەکجار قوڵدا بوو بەبؽ ئاگایی خۆی دەچووە ژێر بەتانیەکەو باوەشی لە کەمەری چاو ڕەشەکەدا وە سەریشی لەسەر سکی دانابوو قاچیشی لەقاچی ئاڵاندبوو وەکو منداڵێک

ئەوەی تر بەخۆی جوڵە جوڵەی زۆری قژ زەردەکە تۆزێک چاوەکانی کردەوە و خوراندی بەڵام کاتێ هەستی کرد کەسێک باوەشی لە کەمەری داوە یەکەم شت کە کردی بزەیەکی زۆر جوان لەسەر ڕوخساری دروست بوو بیلبیلەی چاوەکانی گەورەتر بون وایکرد چاوەکانی ڕەشتر دەربکەوێت بە هێواشی بەتانیکەی لەسەر خۆیدا لابرد هەر کە بینی ئەم کیوتە وا بە توندی لەباوەشی گرتوە پێکەنینێکی بچووک لەدەمی هاتە دەرەوە

بە هێواشی ویستی ئەو دەستە بچوکانە لە کەمەری لێکاتەوە تاکو بیهێنێتە باوەشی خۆی
بەڵام....

جیمین:بهێڵە بخەوم

بە چاوداخراوی وای وت دەستەکانی چاو ڕەشەکەی لادا
بەڵام چاوڕەشەکە کۆڵی نەداو دووبارە ویستی ئەوە بکات

جیمین:یااا ڕەزا گران دە وامەکە بهێڵە بخەوم

کووک:دڵی من لەشوێنێکی هەڵە خەوتوی وەرەوە باوەشی خۆم

«« Him & I »» -✅کۆتایی هاتووە-Where stories live. Discover now