دەرگـــــا کـــــراوەیـــــە!!!جێسی لە دەستشۆرەکە هاتە دەرەوە ویستی شتێک بڵێت بەڵام سۆلار وتی
سۆلار : هیچ شتێک مەڵێ تەنها با لێرە بڕۆین!
سۆلار بە توڕەی ڕۆشت و جێسی'ـیش بە تێنەگەشتنەوە بە دوایدا ڕۆشت تا گەشتنە دەرەوەی مۆڵەکە
جێسی : ئەتوانم بزانم چیبووە!
سۆلار : لینا،
جێسی : لینا چی!!!
سۆلار : لینا بێجگە لە خۆشەویستەکەی لەگەڵ نامجوون و نانسی'ـدا بوو
خۆی پێنەگیرا فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە ، بە گریانەوە باوەشی بە جێسی'ـدا کرد
سۆلار : ئەو تۆڵەم لێدەکاتەوە!
فرمێسکەکانی سۆلار ئەکەوتنە سەر شانی جێسی
جێسی : کەواتە با تۆڵە بکاتەوە ، چ کێشەیەک لەوەدا هەیە ، ئەو تەنها کەسێکی خۆویستە ئەوە بخە مێشکتەوە ئەو تەنها کەسێکی خۆویستە!!!
سۆلار جێسی لە خۆی دوور خستەوە و وتی
سۆلار : د دڵنیام دەگەڕێتەوە بۆلای من
جێسی : ژیانی تۆ فیلم و دراما نییە سۆلار ، هیوا بە خۆت مەدە وا مەزانە دەگەڕێتەوە و پەشیمان ئەبێتەوە!!!
سۆلار : بەڕاستی ئاوا دەڵێیت جێسی!!!
جێسی : بەدڵت بێت یاخوود نا ئەوە تەنها ڕاستییەکەیە!
سۆلار : لێم تێناگەیت چونکە تا ئێستا ئاشق نەبوویت!
جێسی : وامەکە سۆلار ، ئەو تاکە کوڕ نییە لەم دونیا گەورەیەدا!
سۆلار : سێربکە جێسی ، تۆ هیۆنجین جێی هێشتیت وە تا ئێستا خۆشەویستیت نەکردۆتەوە ، چونکە ناتوانیت لەبیری بکەیت!
جێسی : سوێند دەخۆم ئێستا کە باست کرد بە بیرم هاتەوە ، سێربکە گەمژە لەبەر ئەوەی کە ئاوەکە لە دەستم ڕژا تەرکی ئاو خواردنەوە ناکەم!
سۆلار : وە لە دوای هەموو ئەوانە ئەو هاتەوە لات بەڵام تۆ نەتویستەوە!
جێسی : بەڵێ وایە ، چونکە من بوکەڵە نیم هەرکاتێ ویستی یاریم پێ بکات و هەر کاتێکیش ویستی فڕێمبدا ، من خۆم پێش هەموو شتێک دادەنێم!
سۆلار : بەڵام من وانیم ، من ئەو پێش هەموو شتێک دادەنێم!
جێسی : وابزانم باروودۆخی ئێستات زۆر بە جوانی وەڵامێ دایتەوە...
YOU ARE READING
بــەربــەســتــەکــان..
Non-Fictionچــیـ ســەبــارەتـ بــە ۲ هــاوڕێــیـ کــوڕ کــە هــەردووکــیــانـ یــەک کــچــیــان بــەدڵــە!!!