وەکــ دوو هـــاوڕێ!!!بەیانی داهات جێسی بە دەنگی سەیارەی پۆلیس خەبەری بوەوە
کاتێک لە پەنجەرەکەوە سێری دەرەوەی کرد بینی کە پۆلیسەکان ئاڵودە بوانی مادەی هۆشبەری سەر کۆڵانەکەیان دەستگیر کردووەجێسی : بە نەفرەت بن
بە خێرای گەرماوێکی کرد و خۆی گۆڕی و چووا دەرەوە
لە هەمان کاتدا جیمین'یش هاتە دەرەوە
جێسی : ئاهـ دوبارە تۆ!
جیمین : ڕەنگە هەموو کاتێک بمبینیت چونکە من هاوسێتم
جێسی : هیوادارم نەتبینمەوە
جێسی بە پلیکانەکاندا چووە خوارەوە وە پاشان دەرەوە هۆتێلەکە و چووە سەر سوچی شەقامەکە و دانیشت وە چاوەڕێی پاسی دەکرد ، جیمین'یش لە پەنایدا دانیشت
لەناکاو دوو هاوسەری بەتەمەنیان بینی پێکەوە کە زۆر جوان بوون ، لە چاوەکانیانا دیار بوو کە ئاشقی یەکن ، دەستی یەکیان توند گرتبوو و بەیەکەوە دەرۆشتن
جیمین : دیارە کە یەکتریان خۆش دەوێت..
جێسی : تۆ چی خۆشەویستی دەزانیت!
بە شێوەیەکە گاڵتە جاڕانە وای پێ وت
جیمین کەمێک پێکەنی و وتی
جیمین : من تەنها یەک شت لە خۆشەویستی دەزانم
جێسی : ئەو شتە چییە!
جیمین : هەمووکات وابکە کە ئەو تۆی بوێت نەک تۆشی بوێت..
جێسی کەمێک سەرسام بوو بە قسەکەی و وتی
جێسی : جوان بوو بەڵام زۆر نا کەمێک
جیمین کەمێک پێکەنی و وتی
جیمین : ئەزانیت کە من منداڵێکم هەیە
جێسی : ڕاستیەکە بڵی ، دڵگران مەبە من ناکەومە خۆشەویستییەوە لەگەڵتدا
جیمین : بەڕاستمە کچێکی تەمەن ٢ ساڵم هەیە
جێسی : واتا تۆ هاوسەرت هەیە!
جیمین : نەخێر!
جێسی : ئەی کەواتە چۆن،
جێسی قسەکەی تەواوا نەکرد چونکە لە بابەتەکە تێگەشت
جێسی : ئۆ ببورە ، واتا خۆشەویستت هەیە..
YOU ARE READING
بــەربــەســتــەکــان..
Non-Fictionچــیـ ســەبــارەتـ بــە ۲ هــاوڕێــیـ کــوڕ کــە هــەردووکــیــانـ یــەک کــچــیــان بــەدڵــە!!!