.
.
.
.جێنی شڵەژابوو نەیدەزانی چیبکات
ڕابکات و ونبێت تا تای هەڵنەساوەتەوە
هەرچەندە هەڵسان و هەڵنەسانی هەمان شتە
یان بمێنێتەوە و ئەو لەو باروودۆخە جێنەهێڵێ
وە سزای بێمێشکی و ساویلکەیی خۆی وەرگرێ......
چەند کاتژمێرێکە دکتۆرەکان لە ژوورەوەن و دەنگیان نیە
جێنی بەردەوام دەهات و دەچوو
یەکێک لە دکتۆرەکان هاتە دەرەوە
خێرا بەرەو ڕووی چوو و لێی پرسیجێنی: د .. دکتۆر حاڵی چۆنە
د.: لە ئێستایا زۆرباشە .. بەڕاستی قورس بوو ڕزگاری بکەین .. هەموو شتێک باشە .. تەنانەت لە جارانیش
جێنی بە خەندەوە سوپاسی دکتۆرەکەی کرد و چووە ژورەوە بۆ لای تای
جێنی : تای تۆ باشیت
وتی کاتێ بینی کە چاوی کردۆتەوە
تای تەنها چاوی بۆ تروکاند بەهۆی ئەوە ماسکی ئۆکسجینی لە دەم بوو قسەی نەکرد
جێنی: ب .. بمبوورە کە تەنها جێمهێشتی .. من نەمزانی ئەوە ڕووەدات .. منیش شڵەژاو خەمبار بووم بەوەی پێمکرا .. بمبوورە بەڵام من تۆم خۆشناوێ
بەڵام کێشە نیە من ئاگام لە تۆ دەبێ تا جیادەبینەوە
بەیانی دەچمە دادگا و پەڕاوی جیابوونەوە دەهێنم
هەم من هەم تۆ لەو هاوسەرگیری بەزۆرە ڕزگارمان دەبێتای هیچ قسەیەک لە دەمی نەهاتە دەرەوە تەنها بەڕوکەشێکی سەیر سەیری دەکرد کە تێبینی کردنی ئەستەم بوو
جێنی هەستایەوەو بە تای ووتجێنی: من دەچم کاری دەرچونەکە تەواو دەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای چەند ڕۆژێکلە ماڵەوە
کۆشکەکە بە تەواوی نۆژەن کرابۆوە
جێنی : دەی خۆت داپۆشە دەچم شۆربایەکت بۆ دەکەم
ئێستا خزمەتکارەکان هاتونەتەوە بەڵام جێنی خۆی دەیەوێ شۆربای بۆ بکات ئایا ئەمە بەزەییە؟! ..
بەڕێز کیم و خاتوو کیم هێشتا لەگەشتن و ئاگایان لە ڕووداوەکە نیە بەڵام گەر ئاگاداریش بن وەک ئەوەی زۆر گرنگی بە کوڕە نەخۆشەکەیان بدەنجێنی بە قاپێ شۆرباوە هاتەوە
جێنی: سەیرکە شۆربای مریشکم بۆ هێناوی ئەوە وادەکات زوو باش بیت .. هیچ نەبێ ئەوە تاکە شتە ئەیزانم
بەردەوام بوو لەوەی خواردنی پێ بدات
تای تەنها سەیری دەکرد و شۆرباکەی دەخوارد بێ قسە
YOU ARE READING
IDIOT K.TH/ K.J
Fanfictionشێت!!! . . ئەو کوڕە ناتەواوەی هەموان گاڵتەو سوکایەتیان پێ کرد ... .... ئێستاش بیبینە کێیە !!.... من ئاشقت بووم بە هەموو هەڵەکانتەوە ... #tainnie تەواو بووە 🍂