.
.
.قاچەکانی لە ترسا دەلەرزین و فرمێسک وەک ڕوبار لە چاوی دەتکا
بیرکردنەوەی لەوەی ڕابردووی ببێتە هۆی ئازار بۆ داهاتووی شێتی دەکرد
تەکسیەکی وەستاند و سەرکەوت ناونیشانەکەی پێدا
بەڕێکەوت بەرەو ئەوێگەشتە شوێنەکە هۆتێلێکی گەورە بوو بە هۆکارێک کەمێک چۆڵ دیاربوو ... پارەی تەکسیەکەی داو ڕۆشت
دووبارە هەمان ژمارە تەلەفونی کرد
: وەرە ژووری 333 ڕاستەوخۆ
جێنی: دەتەوێ چیبکەی ... ئەلوو ئەلوو ... نەفرەت
ڕۆشتە ژوورەوە چووە لای ئەو کارگوزارەی پرسگەکە تا بزانێ نهۆمی چەندە
جێنی: بێزەحمەت بەڕێزم ژووری ژمارە 333...!
کارگوزار: نهۆمی 15
سوپاسی کرد و ڕۆشتە بەرزکەرەوەکەوە نهۆمی پانزەی داگرت
ئێستا لە بەردەم ژوورەکەیە دوودڵە لەوەی بڕوات دەیەوێ بۆ دوا جار بیربکاتەوە ... چی ڕودەدات گەر بڕوات ژیانی سەراوژێر دەبێت یاخود بە پێچەوانەوە نەهامەتیەکانی ژیانی چارە دەکات
هەرچی بێت دەبێ تاقیبکاتەوە چی دەبێت ئەو وا بیردەکاتەوە
دەستی برد بۆ زەنگەکە تا لێی بدات بەڵام پێش ئەوە خۆی کرایەوە
تەنها کرایەوە .. کەس دیار نەبوو
بە هێمنی پاڵی بە دەرگاکەوە نا و چووە ژوورەوە
دەنگێک هات ڕایچڵەکاند: دەرگاکە دابخە
بە هێمنی دەرگاکەی داخست
پیاوەکە پشتی لێی بوو بێگومان ئەو پیاوەش جگە لە جیمین کەسی تر نیە
جیمین: بە پێی خۆت دێیتە دۆزەخەکەت بەڵام بێگومان چیبکەی چارت نیە
بە زەردەخەنەیەکی گەڵتەپێکەر پێی ووت
جێنی قسەی بە زۆر بۆ دەکرا لە کاتێکدا فرمێسکەکانی بە بەردەوامی دەکەوتن ئەو دەیزانی کەوتۆتە چ بارودۆخێک بەڵام تازە خۆی بە ژیانی خۆی کرد
جێنی: تکایە چیت دەوێ لێم ... بۆچی ناتوانی واز لە ژیانم بهێنیت تۆ خۆت منت کردە ئەو بارودۆخە چەند جار بیڵێم تکایە ئیتر بوەستە پارک جیمین
جیمین بە توڕەیی قسەی کرد ددانەکانی لێک دەخشاند
جیمین: تازە درەنگە بۆ وازهێنان هەموو شتێک دەستی پێکردووە تۆ دەزانی بڕیارێک پارک جیمین بیدات دەبێ جێبەجێی بکرێ وانیە ... ژیانت لە ناو دەبەم بە هۆی ئێوە باوکم بێبەشی کردم لە لە هەموو پشکەکانی کۆمپانیا ... ھ هەر ئەونەی لێرە ڕۆشتیتە دەرەوە دووبارە وایدانێ بێکەس ماویتەتەوە
YOU ARE READING
IDIOT K.TH/ K.J
Fanfictionشێت!!! . . ئەو کوڕە ناتەواوەی هەموان گاڵتەو سوکایەتیان پێ کرد ... .... ئێستاش بیبینە کێیە !!.... من ئاشقت بووم بە هەموو هەڵەکانتەوە ... #tainnie تەواو بووە 🍂