.
.
.: بەڕێزم بە کاش دەیدەی یاخود بە کریدی کارت
جێنی: بە کارت
: کەواتە فەرموو کۆدەکە لێبدە
جێنی: فەرموو
:سوپاس خاتوون
جێنی جلەکانی هەڵگرت و چووە دەرەوە لە دوکانەکە
تا ماوەیەک بە مۆڵەکەیا دەسوڕایەوە تا شتێک بەرچاوی بکەوێ و بیکڕێگەشتە لای دوکانێک تایبەت بوو بە جلی ئاهەنگ و بۆنەکان چاوی چووە سەر درێسێکی سەوزی کاڵ کە شانەکانی تەنها یەک تاڵ بوون و درێسەکە شێوەیەکی کورتی هەبوو کە تا سەر ڕان بوو
تا ماوەیەک بەو شێوەیە بە وردی سەیری ئەو درێسەی دەکرد چوو بووە ناو خەیاڵەکان لەگەڵیتا بە دەنگی یەکێ لە کارمەندەکانی ئەو دووکانە ڕاچڵەکی
: خاتوون ... چۆن یارمەتیت بدەین
جێنی: ئا هیچ تەنها سەیرم کرد ... ببورن
: ئاساییە خاتون
سەری وەک ڕێزێک بۆ دانەواند و ڕۆیشت
جێنی: ئەلوو
یونا: ئەلوو جێنی تۆ باشیت چیتکرد نەهاتیتەوە
جێنی: من باشم وا هاتمەوە کەمێکی تر لە ماڵ دەبم
کۆتایی بە پەیوەندیەکە هێنا و بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە
.
.جێنی: هاتمەوە ...
یونا: وەرە خواردن ئامادەیە
لە چێشتخانەکەوە هاواری بۆ کرد
جێنی: واھ لەو بۆنە ... ئەوە بۆنی گۆشتە
یونا: ڕاستە ... من زۆرم ئامادە کردووە بۆ تۆو بەیبیەکەمان
یونا وتی بە دڵخۆشی
جێنی: ئۆھ سوپاس پورێ گیان
بە دەنگی مناڵەکە وتی وەک ئەوەی ئەو قسە بکات
جێنی: ئمــــم بەتامە ...
وتی کاتێک یەکێ لە پارچە گۆشتەکانی بەردەمی کردە دەمیەوە
یونا: ئەوەش برنج .. دەی دەبێ لەگەڵ برنج بیخۆیت
جێنی: سوپاس ... ئم دایکت و ئەوان چۆنن ... باشن
YOU ARE READING
IDIOT K.TH/ K.J
Fanfictionشێت!!! . . ئەو کوڕە ناتەواوەی هەموان گاڵتەو سوکایەتیان پێ کرد ... .... ئێستاش بیبینە کێیە !!.... من ئاشقت بووم بە هەموو هەڵەکانتەوە ... #tainnie تەواو بووە 🍂