یـەك

3.6K 270 242
                                    

لەیەڪێك لە نامە ڪۆنەڪان
بەڵێنێڪی مانەوەم دۆزیەوە بەڵام خاوەنەڪەی بوونی نییە

~~~

دوای چوار مانگ بەسەر بردنی پشووی ھاوین
بەسەر بردنی کات لەگەڵ خێزان و ھاوڕێکانم
دەوامی زانکۆ کرایەوە لە مانگی ئەیلولی 2021

ئەمساڵیش وەك ساڵی پار بە گڕ و تیینەوە گەڕامەوە زانکۆ
ئەو شوێنەی ھەست دەکەم ھەموو خەون و ئاواتەکانمی لێ بەدی ئەھێنم ، دڵم خۆشە کە دوبارە دەتوانم ھاوڕێکانم و پڕۆفیسۆرە زیرەکەکانم ببینمەوە
بتوانم بچمە قۆناغێکی بەرزتر و زیاتر فێر بم

بە دڵنیاییەوە ئەمەش سوپاسگوزاری خوای پێویستە

بەڵام ئەمساڵ منێکی تازە ھەیە

منێك کە قژە درێژە جوانەکەم بڕیوە تا سەر شانم
بەڵێ ئەو تاڵە قژانەی تێھیۆنگ زۆری خۆش دەویستن ئەوانم بڕی تا چیتر بەدیاریانەوە خەم نەخۆم

ھەستم بەوە دەکرد لەو کاتەوەی دەستی ئەو لە قژەکانم دوور کەوتوونەتەوە درێژ نابنەوە
بڕینیش باشترین چارەسەر بوو...

ھەندێك کات بوونی چەند یادەوەریەك لە ژیانماندا وادەکات ڕۆژەکان قورستر تێپەڕ بن
لەبەر ئەوەش دەست بەرداربوونیان باشترین چارەسەرە

کۆتا ھەنگاوم نا بەرەو کڵاس کتێبەکانم دانا ھەناسەیەکی قوڵم دایەوە تۆزێکیش دانیشیم
ناو زانکۆ گەورە و فراوانە لەبەر ئەوە زۆر ماندووکەرە

قوتابیەکان یەك لەدوای یەك دەھاتن
سڵاو و بەیانی باشمان دەکرد و لە ھەواڵی یەکترمان دەپرسی

پاش پانزە خولەك ئەوەی من چاوەڕوانی بووم ھات
ھاوڕێ تاقانەکەم ڕێحان

بە پێکەنینەوە بەرەو لام ھات زەردەخەنەی گەورەی بۆ ئەکردم بەرەو لای ڕۆشتم تووند یەکمان لەباوەش گرت

" کچێ بیرم ئەکردی
بەخوا ماڵەوە ھیچ تامی نیە بەس دەوام خۆشە "

" تەبعەن بێ سەعی کردن
بەس بێیتەوە لەبەر ھاوڕێی خوێڕی "

لێم دوور کەوتەوە بە پێکەنینەوە سەیری کردم

" ھەر ئاقڵ نەبووی سەرخڕ
دەی وەرە با بچینە دەرەوە "

چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎Where stories live. Discover now