تۆ بۆ من خۆرهەتاو بوویت لەم دونیا ساردەدا
~
کـاتی دادگایی کـردنـی دووەم ھـاتـەوە
بـۆ ئـەمجارە وەك پـارێـزەرەکەمـان وتـی بەڵگـەی حـاشا ھـەڵنـەگرمان پێیـە کـە نـاتوانـرێ دژی بسەلمـێنـرێتوەك ڕۆژی سەرتـا دادگایی کـردن دانـرایـەوە
لـایەنـی بـەرامبـەرمـان ئـەمجارە پـارێـزەرێکـی وەك وەکیلـی خـۆی ھێنابـوو ، چـونکـە وتـی دەیـەوێت کچـەکـەی وەرگـرێتـەوەحـاکـم ھـات لەدوای ئـەو ھەمـووان دانـیشتـن
ڕووی کـردە پارێـزەری ئێمـە و داوای لـێکرد دەسـت بـە قسـە بکـات" جەنابی حاکم داواکارەکەم بۆ ئەم دانیشتنە بە ھەمان شێوە دڵنیایە لەسەر جیابوونەوە لە ھاوسەرەکەی
بۆ ئەوەی قسەکانی بسەلمێنم چەند بەڵگەیەکم ھەیە کە پێتی ئەدەم "ئـەوانـەی خستیە پێشـی حـاکم ئـەو ڕەسمـانە بـوو کـەمن وەك بەڵگـە بە پـارێزەرەکـەم دابـوو ھـی ئـەو ڕۆژەی کـاتێك سـەردانـی ئـەو دادەیـەم کـرد ڕووخسـاری شـوێنـی بـرین و شیـن بـوونـەوەی زۆر لـەسەر بـوو
پـاشـان پـارێزەر دەستـی کـرد بـە ڕوونـکردنـەوە
" جەنابی حاکم موکیلەکەم داواکارە بە دڵنیاییەوە کە جیابێتەوە لە ھاوسەرەکەی چونکە ڕاستە گرێبەستێکی ھاوسەرگیری ھەیە لە نێوانیان بەڵام کڕۆکی بابەتەکە کە ڕێز و خۆشەویستیە ھیچ بوونی نیە ھەروەھا لە سەرەتای ھاوسەرگیری کردنەوە
داوالێکراو بە زۆر و دوور لە ڕەزامەندی ھاوسەرەکەی پەیوەندی جەستەیی لەگەڵ بەستووە
ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەنەھا جار ھەڕەشە و لێدانی بەرامبەر بەکار ھێناوە کە گەشتۆتە حاڵەتی مردن
وە گرێبەستی ھاوسەرگیریان لە دادگا نەکراوە لە سەرەتاوە بەڵکو لە شوێنێکی دوور لە دادگا و لای مامۆستایەکی ئاینی کراوە بە زۆری موکیلەکەم لەدوای لەدایك بوونی کچەکەی گرێبەستەکە کراوە بە یاسایی .
ئەو منداڵەش کە قوربانی نێوان ھەردووکیانە
کاتێ زانراوە کە کچە ئازاری نەفسی دراوە و ناتوانێ وەك منداڵێکی ھاوتەمەنی خۆی بیر بکاتەوە و یاری بکات
چونکە توشی خەمۆکیەکی قورس بووە دەبێ چارەسەر بکرێت ئەو پیاوەش کە باوکیەتی ئامادە نیە خەرجی بکات "
YOU ARE READING
چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎
Romanceبـۆ مـاچێك و بـاوەشێك و تۆزێك ژیـان چـەنەھـا شـەو مـنت گـریـاند 9:09 سـەرەتـا کـتێبی یـەکـەم بـخوێنـەوە ئـەوکـات لـەم بـەرگـە نوێیـە تێـدەگەیـت 𝟸𝟷/𝟿/𝟸𝟷 𝙵𝚒𝚛𝚜𝚝 𝙳𝚊𝚢 𝙾𝚏 𝙰𝚞𝚝𝚞𝚖𝚗 🍂 𝙱𝚢: 𝙺𝚒𝚖𝚑𝚎𝚕𝚕𝚢𝚢 Top One in #spam🥇 Top One...