پـێنـج

943 210 127
                                    

نازانم..
شتێک لە چاوتا گڕی گرتووە؟
یان،منم، ئاگرم، گرتوە؟

~

ھەفتە ھات و ڕۆشت
دەوام خەریك بوو دەکرایەوە
چونکە لەلایەن سەرۆك وەزیری باڵا و سەرۆکی حکومەتەوە بڕیار درا بە پێدانی بەشە دەرماڵەی قوتابیان
کە لە ساڵی تازەوە ئەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە

لەو شەوەیا نوێنەر نامەی نارد بۆ گروپ وتی کە لەم ھەفتەیەوە دەوام بە شێوەیەکی ڕەسمی دەکرێتەوە

ئەو شەوە لە خۆشیان خەو نەچووە چاوەکانم
لەوانەیە ئەو خۆشیەم بۆ ھەندێك کەس بێ بایەخ بێت

یان کارێکی گەمژانە بێت بڵێن کەس ھەیە حەزی بە دەوامکردن ھەبێ؟ بەڵام نازانن ئەو چێژ و خۆشیەی لە کاتی محازەرە و ڕێستەکان تەنانەت دوای دوام کردن ئەیبینم چەنێك دڵم خۆش ئەکات

من بۆ ھەر کارێ کە ئەنجامی ئەدەم
یەکەم جار لایەنە باشەکەی ئەبینم
وانە خوێندن و دەوام کردن ڕاستە ماندوو بوونی جەستەیی و دەروونی لەدوایە

بەڵام بینینی ئەو لایەنەی کە ھاوڕێی تازە ئەناسی
ڕۆژانە ڕووداوێكت بەسەر دێت کە دەبێتە یادەوەریەکی شیرین بۆ ساڵانی داھاتوو
جگە لەوە فێر بوونی چەندین زانست و زانیاری تازە کە ھەرگیز پێشتر بەو شێوەیە نەتبیستووە

ئەو تەمەنەی لەو کاتە و لەو شوێنە بەڕێی ئەکەیت
کاتێ دەڕوات ھەرگیز ناتوانی خولەکێکی بگەڕێنیتەوە

بەیانیەکەی کاتێ بەئاگا ھاتم
ڕۆتینی بەیانیانم وەك خۆی جێبەجێ کرد

نانم خوارد پاشان وەك کچێکی ناسك و ڕێك پۆش خۆم گۆڕی ئامادەبووم تا لەگەڵ باوکم بڕۆم

ڕێگای زانکۆ ئەو ڕۆژە بۆمن ھێندە دوور و درێژ بوو پێی نەدەگەشتم

لەوانەیە ئەگەر تۆ ھەموو دونیا بگەڕێی نەتوانی کەسێك بدۆزیتەوە ھاوشێوەی من ئاشقی خوێندنەکەی بێت

ئەوکاتەی باوکمم بەجێ ھێشت
ئەوەندەی توانیم بە خێرایی خۆم گەیاندە کۆلێژ

لە بەردەم کۆلێژ وتم شەرمە خێرا بم
بە ھێمنی ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ئەو شوێنەی کڵاسەکەمی لێیە

تەلەبەکان زۆرینەیان ھاتوون
سڵاوم لێیان کرد
لە کڵاس گەیشتم بە ھاوڕێ ڕاستەقینەکانی خۆم
بە کۆمەڵ بەیەکەوە وەستابوون

" بەیانیتان باش چۆنن "

" بەیانی باش گیانەکەم "

چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎Where stories live. Discover now