حـەوت

1K 236 168
                                    

لەکوێی چـیرۆکەکەدا نوستوویـت
کەوا من لەتـاو گـریـان بـێدارم ؟

~

ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ئێمە
دوای ھەفتەیەکی ماندووھێن
لەگەڵ ھاوڕێیان بڕیارمان دا خۆمان ئامادە بکەین بۆ چوونە دەرەوەیەك

پلانمان ئەوەیە ڕۆژی شەممە کە ئەمڕۆیە و پشوومان ھەیە
خوانێکی ئێوارە بخۆین لە یەکێك لە خواردنگەکان

من خۆم ئامادە کردووە
یار و جۆنگکووك بەشوێنمدا دێن

کەی منیش ئۆتۆمبێلێکم دەبێ کە بتوانم شوفێری بکەم؟
چەند حەزم بەوەیە
دەبێ کاری لەسەر بکەم ئەم پشووی ھاوینە

بەھەرحاڵ
ئەو جلانەی لەبەرم کرد

ئەزیەکی ڕەشی تا خوار ئەژنۆم
لە کەمەرەوە تەسك و بۆ خوارەوە کەمێك کلۆشی و ناسك
قۆڵەکەی نیوەیە و سینگەکەی چوارگۆشەیە

پێڵاوێکی سپی ناسکی بەرز
لەگەڵ جانتایەکی بچووکی سپیم بەکارھێنا لەگەڵی

ملوانکەیەك کە مەدالیاکەی چاوەزارێکە
لەگەڵ سەعاتێکی ڕەش بۆ دەستم

بۆنێکی ناسکم لەخۆم دا
قژم کردەوە کەمێکیش لوولم کرد چونکە کاتی دەوام زۆربەی ڕۆژەکان دەیبەستم

ئامادە بووم کاتێ یار پەیوەندی کرد
لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە سەیرم کرد بینیم لە دەرەوە چاوەڕێن

ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکووك مارسیدسێکی ڕەشی تێرە
وەك وتی باوکی لە ڕۆژی لەدایك بوونی پێی داوە

ھەردووکیان جۆنگکووك و یار
خێزانەکانیان کاری بازرگانی ئەکەن لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان

بەڵام ئەوەی بیان ناسێ ھەستی پێناکات چونکە کەسانێکی زۆر سادە و لەبەردڵانن

سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم و دەرگاکەم داخست

" چۆنن دوانە شیرینەکە "

" بەخێربێیت ئێلی جوان "

" ئادەی سەیرم کە ! "

یار ئەوەی وت و ڕووی کردە پشتەوە بۆ زیاتر سەرنج دانم
شەرمم کرد بەو سەیر کردنانەی

" کچێ زۆر جوان بووی
ئەمشەو دڵنیام کێشەمان بۆ درووست ئەبێ لەگەڵ چەندین پیاو لەسەر ئەو جوانیەت ئێلی چاو جوان "

چـاوەکـانـی ئـەو 2 ♥︎Where stories live. Discover now