◊1◊

7.8K 528 30
                                    

→ــــــــــــــــــــــ◊ــــــــــــــــــــــ←

hyuna.pov



کات نزیک ئێوارە بوو



بە جەنجاڵی شەقامەکاندا ڕێم ئەکرد بۆ ماڵەوە

ئم ماوەیە زۆر ماندوو بووم بەهۆی ئەوەی ناچار بووم سیمینار بۆ زانکۆ ئامادە بکەم

لەبەشی ئادابی ئینگلیزی ئەخوێنم ئەو بەشەی لای زۆرینەی خەڵک بەشێکی قورسە

گەیشتمەوە ماڵەوە ڕۆشتمە ژورەوە باوکم خەریکی خواردن دروست کردن بوو بەبێدەنگی چوومە نزیکی و لەباوەشم گرت وابزانم ترسا..

.
.
.
.

" ئاھ کچم چەند جار پێموتی ئاوا بەبێدەنگی مەیە ماڵەوە من پیرم بووم ئەگەر جارێکی تر منت ئاوا ترساند ئەوا جەڵدە لێم ئەدات" باوکم بە دەنگێکی بەرزەوە وای وت

" باشە بەڵێن بێت جارێکی تر واناکام با ئەم پیرە پیاوە جەڵدە لێی نەیات"
من وام گوت کە ماچی کوڵمی باوم کردوو خێرا ڕۆیشتە سەرەوە زانیم ئێستا باوکم قسەم پێ ئەڵێ

"


تششش لەمنداڵی ئەم زەمانە"

.
.
.
.

بێزاربووم لەماڵەوە هەموو وانەکانم تەواوکردووە کەواتە با بڕۆمە لای باخچەکەی نزیک ماڵمان..

ڕۆشتمەخوارەوە باوکم سەیری تیڤی دەکرد

"باوکە ئەڕۆمە دەرەوە" من وام وت کاتێ لەسەر پەیژەکان ئەچوومە خوارەوە

"باشە ئاگاداری خۆت بە"

چووم ماچێکی باوکم کرد و چاکەتەکەم لەبەرکرد لەگەڵ ملپێچێک کەش و هەوای دەرەوە ساردە چونکە ئێسا لەناوەڕاستی زستانیین.....

چوومە کافێیەک کۆفیەکم کڕی و بەڕێکەوتم بۆ باخچەکە

چوومە سەر کورسییەک دانیشتم دوای نیو کاتژمێر دانیشتن منداڵێک و دایکیم بینی

منداڵەکە لەسەر جۆلانەکە بوو دایکیشی پاڵیدەدا بە دیتنی ئەم دیمەنە نەمتوانی ڕێگری لە فرمێسکەکانم بکەم هاتنە خوارەوە دایکم بیرهاتەوە بەڕاستی بیری دەکەم ئێستاش ئەو کاتەم لەبیرە کە لە گەشتی قوتابخانە هاتمەوە باوکم ئەگیریا

ᴀᴅᴅɪᴄᴛᴇᴅ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now