◊51◊

1.5K 224 203
                                    


→ــــــــــــــــــــــ◊ــــــــــــــــــــــ←

Hyuna.pov

" مناڵینە کاتی نان خواردنە دەی ڕیز ببن و بڕۆنە ژووری نانخواردن" من هاوارم کرد

مناڵەکان بە ڕیز چونە ژووری نان خواردن و لەسەر مێزە درێژەکە دانیشتن و دەستیان کرد بە نان خواردن

ھەستم بە لەرینەوەی موبایلەکەم کرد دەرم کرد تای بوو پەیوەندی دەکرد

ھەڵم گرت

"سڵاو چۆنیت؟"

"باشم سپاس"

"ئێ بۆ ئەوە پەیوەندیم پێوە کردی ئەم شەو کاتژمێر ھەشت ئاھەنگ سازدەکرێت بە بۆنەی یەکەم سەرکەوتنی کۆمپانیاکەم لە کۆریا تۆشم بانگێشت کردووە ئەبێت ئامادە بیت"

" بوەستە من بۆچی بێم !"

"تەنھا حەز دەکەم کە تۆش بێیت دەی وەرە دڵم ناشکێنی ئەزانم دێیت"

" باشە باش خۆت شیرین مەکە دێم "

پەیوەندیەکەم داخستەوە و ڕۆیشتمە لای مناڵەکان
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

" ئاگاداری خۆتبە" هۆسۆک لەو دیوی پەیوەندیەکە وای وت

" باشە ماڵاوا"

پەیوەندی ڤیدیۆیەکەم داخستەوە و سەیری کاتژمێرم کرد کاتژمێر شەش دە خولەک بوو دەی کاتی ئەوەیە خۆم ئامادە بکەم ئەزانم کاتم زۆر دەوێت

سەرەتا با گەرماوێک بکەم

بە ڕووبی گەرماوەوە لەسەر کورسی مێزی جوانکاریەکە دانیشتم و دەستم  کرد بە میکیاج کردن

سووراوە سوورەکەم لە لێوم دا و کۆتاییم بە میکیاج کردن ھێنا ئێستاش سەرەی جلە

کەش و ھەوای دەروە ساردە بۆیە حەزیکی ڕەش و چاکەتێکی ڕەش لەبەردەکەم لەگەڵ چاکەتێک بۆ ئەوەی لە ڕێگا سەرمام نەبێت ئەگینا بگەمە ھۆڵەکە دایئەنێم

با بزانین حەزی ڕەش چیم ھەیە

ئەمەیان زۆر کورتە ئەمەشیان سنگم زۆر بەدەردەخات 

ئەمەیان باشە

لەبەرم کرد واھ چەند جوانم درێژیەکەی کەمێک لەسەر و ئەژنۆمەوەیە قوماشەکەی ھەمووی بە مور و شتی بریسکاوە دیزاینکراوە لاسکی ڕەنگ ئاوی پێویە واتا تەنھا بۆ ئەوەی حەزیکەم لێ نەکەوێت

ᴀᴅᴅɪᴄᴛᴇᴅ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now