◊54◊

1.3K 200 132
                                    

❥❧...⅏⅏⅏⅏ᐯOTE ♡→ــــــــــــــــــــــ◊ــــــــــــــــــــــ←

No.one.pov

" جلەکانمان داکەنین و بچینە باوەشی یەکترییەوە بۆ ئەوەی بە گەرمی جەستەی یەکتر گەرم بینەوە"

ھیونا چاوەکانی کرانەوە

" نـ..نەخـێــ.."

" ھیونا بۆ تەندروستی تۆمە تکایە ڕازی بە بەرگەی بینینت ناگرم بەم شیوەیە "

بەدەنگێکی نەرمەوە وای وت

" ھــ.. ھیچ ڕێگایەکی تر نییە؟"

جونگکوک سەری بە نەخێر جوڵاند

" دڵنیامە مەبەستم ھیچ نییە تەنھا نامەوێت ھیچت بەسەر بێت"

" نـ..نازانم گەر ئەوە چارەسەر کێـشەم نییە"

ھیونا شەرمی دەکرد گەر چی جونگکوک پێشتر جەستەی ئەوی بینیوە بەڵام ئەمە ماوەیەکی  زۆر لەمەوبەر بووە

جونگکوک گڵۆپی ئۆتۆمبێلەکەی کوژاندەوە و ڕووی کردە ھیونا لەسەر ئەژنۆ لێی نزیک بۆوە و یارمەتی ھیونای دا لە کردنەوەی زنجیری حەزیەکە

لەگەڵ تەواو کرانەوەی زنجیرەکە حەزیکە لە جەستەی ھیونا ھاتە خوارەوە

ھیچیان نەیان دەتوانی تەنانەت ڕووخساری یەکتریش ببینن بەھۆی تاریکیەوە جا چی جەستەی یەکتر

ھیونا گوێی لە دەنگی کردنەوەی قایشی پانتۆڵەکەی جونگکوک بوو

ئەمەش وای لێ کرد دڵی خێراتر لێ بدات و پلەی گەرمی جەستەی بەرز بێتەوە

ھەردووکیان ئێستا بە تەواوەتی جەستەیان ڕووتە

" بڕوام پێبکە"

جونگکوک بە دەنگێکی ھێمنەوە وای وت و قۆڵی ھیونای گرت و ڕایکێشایە نزیک خۆی

جونگکوک پاڵکەوت و دەستێکی درێژ کرد سەری ھیونای لەسەر ئەو دەستە دانا کە درێژی کردبوو لە جیات بالیف

دەستەکەی تری لە کەمەری ھیونا ئاڵاند و کێشی کرد بۆ لای خۆی وای لێ کرد جەستەیان بە جەستەی یەکەوە بنوسێت

قاچەکانی تێکەڵی ئەوانەی ھیونا کرد و ئەو پاڵتۆ وشکەی کە لە لای بوو بە خۆیانی دادا کە توانی نیوەی جەستەیان بشارێتەوە

ᴀᴅᴅɪᴄᴛᴇᴅ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now