𝑷𝒂𝒓𝒕 5 🍯🐻

1.2K 152 3
                                    

⭐ VOTE ⭐
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جیمین: تایهیۆنگ چی دەربارەی دەرەوەی وەڵات تۆ لە مناڵیەوە حەزت ئەکرد کچەکان دوات بکەون وە واش بوو ئەی لەوێ هیچ کچێک دوات ئەکەوت

تێبینیم کرد ڕووخساری گۆڕا بۆ شڵەژاوی و وتی

تایهیۆنگ: یاا جیمینا تۆ زۆر سەیریت من گەورە بوومە ئیتر پێویستم بەوە نییە کچەکان دوام بکەون تەنها پێویستم بەوەیە کچێکی باش بدۆزمەوە بۆ ئەوەی ژیانمی لەگەڵ هاوبەش بکەم

ئای خوایە ئەوە چی ڕوو ئەدات بۆچی لە کۆتا ڕستەی سەیری لۆنای کرد یان ئەو لۆنای بە دڵە؟ لەوانەیە ئایشش بە من چی

تایهیۆنگ: چی دەربارەی تۆ؟

جیمین: چی؟

تایهیۆنگ: بڕیارت نەداوە دووبارە هاوسەرگیری بکەیتەوە؟

جیمین: نەخێر هەرگیز ئێستا ئەوە لە کوێوە هات؟

تایهیۆنگ: هیچ هەروا وتم

ویستم قسە بکەم بەڵام لەناکاو پەیوەندیەکم بۆ هات بۆیە هەستام و چوومە هۆڵەکە و پەیوەندیەکەم وەڵام دایەوە

لە پەیوەندیەکە

جیمین: قسە بکە

پاسەوان: گەورەم کێشەیەک هەیە لە کۆمپانیا تکایە هەر ئێستا وەرە بۆ ئێرە

جیمین: نەخێر ناتوانم من ئێستا میوانم هەیە

پاسەوان: گەورەم کارێکی گرنگە و پەیوەندی بە مارکەوە هەیە گەرنا بەم شەوە درەنگە پەیوەندیمان پێوە نەئەکردی

جیمین: چی؟ باشە باشە هەر ئێستا دێم

کۆتایی پەیوەندیەکە

بەپەلە گەڕامەوە چێشتخانە و وتم

جیمین: تکایە ببورن پێویستە هەر ئێستا بڕۆم بۆ کۆمپانیا کێشەیەکی گەورە هەیە

تایهیۆنگ: چی؟ پێویستت بە یارمەتی هەیە؟

جیمین: نا نەخێر پێویست ناکات تۆ بگەڕێوە ماڵی خۆت واتا گەر خۆت حەزت کرد

تایهیۆنگ: باشە کەمێکی تر ئەمێنمەوە و دواتر ئەگەڕێمەوە ماڵەوە

دایانی کچەکەم / 𝒑.𝒋 , 𝒌.𝒕𝒉  ✔︎Where stories live. Discover now