𝒑𝒂𝒓𝒕 19

933 116 169
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جیمین: ئەلیس بۆچی ئەمڕۆ نەهاتیت بۆ زانکۆ شتێک ڕووی داوە؟

ئەلیس: نەخێر جیمین هیچ شتێک ڕووی نەداوە تکایە ئەوەندە پرسیارم لێ مەکە

جیمین: باشە گیانەکەم داوای لێبوردن ئەکەم

ئەلیس: یاا وامەکە من هەست بە تاوان ئەکەم ههـ ... ئەتەوێت ژوورەکەم ببینیت؟

جیمین: بەڵێ بۆ نا

ئەوان پێکەوە بەرەو ژوورەکەی ئەلیس ئەڕۆیشتن لە ناکاو جیمین خەمباری تەواوی دەم و چاوی داگیر کرد کاتێک قسەکانی باوکی کەوەتەوە بیر جیمین هێشتا پێی وایە کە ئەلیس تەنها بۆ تۆڵە سەندنەوە لەگەڵیەتی بەڵام هێشتا ناتوانێت وازی لێ ناهێنێت هێشتا ناتوانێت خیانەت قبوڵ بکات هەموو ئەمانە هۆکاری دڵە پاکەکەیەتی ... گەیشتنە ژوورەکە و ئەلیس دەستی جیمینی بەردا جیمین سەیری ژوورەکەی ئەکرد ژوورێکی مامناوەندی بوو زۆر سادە بوو بەڵام ئەوەی سەرنجی جیمینی ڕاکێشا وێنەکانی سەر دیوارەکە بوو کۆمەڵێک وێنە بوون لە کاتی جۆرا و جۆر و تەمەنی جۆرا و جۆر ... سەیری یەکەم وێنەی کرد یەکسەر ئەلیس وتی

ئەلیس: ئەوە منم لەوێ تەمەنم 4 ساڵە

جیمین: هههـ زۆر کیوتیت

ئەلیس: سوپاس

جیمین سەیری دووەم وێنەی کرد و وتی

جیمین: ئەوە تۆیت لەگەڵ باوکت وایە؟

ئەلیس: بەڵێ ڕاستە

وتی لە کاتێکا دەم و چاوی گۆڕا بۆ خەمباری دواتریش بۆ توڕەیی و وتی

ئەلیس: هەموو شتێکت زانی وایە؟

جیمین: بەڵێ بەڵام بڕوا ناکەم کە تۆ منت خۆش نەوێت ئەلیس بڕوا ناکەم تۆ بۆ تۆڵە لەگەڵ من بیت

لەگەڵ ئەم قسانەی جیمین ئەلیس چاوەکانی فراوان بوو ئاخر کێ وتی کە ئەلیس جیمینی خۆش ناوێت ئەو ئاشقی بووە لە پێناو ئەو خەریکە لە خەونی مناڵی دوور ئەکەوێتەوە کە تۆڵە کردنەوە بوو

ئەلیس: کێ وتی من تۆم خۆش ناوێت؟ کێ وتی من بۆ تۆڵە لەگەڵ تۆ دام؟ باوکت ئەو وای وت؟

جیمین: بەڵێ ئەو وای وت

ئەلیس: جیمین تۆ چۆن بەم شێوەیە بیر ئەکەیتەوە من تۆم خۆش ئەوێت من بۆچی ئەکرێت بەهۆی تۆڵە کردنەوە لە باوکت ڕقم لە تۆ بێت؟

دایانی کچەکەم / 𝒑.𝒋 , 𝒌.𝒕𝒉  ✔︎Where stories live. Discover now