کۆمێنت بکەن لە نێوان ڕستەکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کە چوومە سەرەوە چیم بینی ژوورەکە هەمووی وێران کراوە هەر شتە و لە لایەکە خێرا هاوارم کرد
لۆنا: لیـاااا
لیا: ئای دادە لۆنا چی بووە؟ شتێکی خراپ ڕووی داوە؟
لۆنا: لیا حاڵی ئەم ژوورە بۆچی بەم شێوەیەیە؟
لیا: دادە لۆنا بمبورە یاریم ئەکرد ئاگام لەوە نەما کە چیم بەسەر ژوورەکە هێناوە
لۆنا: باشە باشە تەواو کێشە نییە دەی بڕۆ خوارەوە بەر دەستم مەگرە...ئاهـ لیا بوەستە بەڕێز تایهیۆنگ ڕۆشت؟
لیا: نەخێر ئەو وا لە خوارەوە دانیشتوە
لۆنا: باشە گیانم تۆ بڕۆ
ئای خوایە ئەوە بۆچی ناڕوات خۆ بەڕێز جیمین لە ماڵەوە نییە نازانم زۆر نا ئاسوودەم دەی بە هەرحاڵ با من ئێرە خاوێن کەمەوە
END LONNA POV
TAEHYUNG POV
ئمم پاککردنەوەی ژوورەکەی لیا ئەوە ئەو پیلانەیە کە لەگەڵ لیا دامان نا بۆ...
FLASH BACK
ئەمڕۆ جیمین ئەبینم بەڕاستی زۆر بیری ئەکەم دەمێکە نەم بینیوە بەڕێکەوتم بەرەو ماڵەکەی و لە دەرگام دا جیمین دەرگاکەی کردەوە باوەشم لێی دا و سڵاومان کرد وە جیمین وتی کەوا بچینە چێشتخانە بۆ نان خواردن بەڵام هەر کە ویستم جیمین تێپەڕێنم چاوم چوویە سەر کچێک جوانیە بێ وێنەکەی سەیری ئینج بە ئینجی ڕووخساریم کرد سەرم سوڕما بوو چۆن ئەکرێت جوانیەکی وا بوونی هەبێت لەسەر زەوی لە خەیاڵەکانم دەرچووم هەر کە لیا قسەی کرد هاتە لام و لە باوەشم کرد ئەو بە منیا هەڵدا وە دوای هەڵبژاردنی بە لۆنا دا کە یەکێکمان هەڵبژێرێت بینیم چۆن سەر لێ شێواوە هیچی نەوت و ڕۆشت هههـ ئەو شەرم ئەکات لەسەر نان خواردن بووین جیمین پرسیاری ئەوەی کرد کە من ئێستاش بە دوای ڕابواردنەوەم بینیم کە چۆن هەوڵ ئەدات من شەرمەزار بکات بۆیە منیش وەڵامم دایەوە و وتم چی دەربارەی ئەوەی تۆ دووبارە هاوسەرگیری بکەیت ئەو سەیری لۆنای کردوو ویستی قسە بکات بەڵام پەیوەندی بۆ هات و ڕۆشتە دەرەوە منیش سەیرێکی لۆنام کرد لە ڕاستیدا نامەوێت چاوی لەسەر لادەم بەڵام پێم وابێت بەم شێوەیە ئەو زۆر نائاسوودەیە بۆیە چاوم لەسەر لابرد دوای تەواو بونی خواردنەکە من و لیا چووینە ژووری دانیشتن وە پرسیاری زۆرم دەربارەی لۆنا کرد ئای خوایە پەو خێزانی نییە همم خەمبار بووم بۆی دەی بە هەرحاڵ لەمەو دوا ناهێڵم هەست بە تەنهایی بکات بەڵێ من ئێستا لە هەستەکانم دڵنیام بۆیە بانگی لیام کرد
تایهیۆنگ: هێی لیا ئەتوانیت یارمەتیم بدەیت لە کارێک؟
لیا: چ کارێک مامە تایهیۆنگ
تایهیۆنگ: ئەمەوێت نهێنیەکی خۆمت پێ بڵێم من دادە لۆناتم خۆشەوێت
لیا: چی؟ ئاوا زوو؟
تایهیۆنگ: نەخێر زوو نییە ئەزانی باوکت کە یەکەم جار دایکتی بینی ئەڵقەی لە گیرفان بوو یەکسەر پێی دا
لیا: واهـ..باشە مامە تایهیۆنگ ئەتەوێت من چی بکەم؟
تایهیۆنگ: ئمم با بچینە سەرەوە
چووین و ژوورەکەی لیامان بە مەبەست تێک دا
لیا: ئێ مامە تایهیۆنگ ئەی ئێستا چی؟
تایهیۆنگ: ئێستا کە دێت ئێرە خاوێن بکاتەوە تۆ ئەڕۆیتە خوارەوە من و دادە لۆنات بە تەنها جێ دێڵیت و منیش هەستی خۆمی پێ ئەڵێم
لیا: باشە ڕێککەوتین
END FLASH BACK
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سڵاو چۆنن ئەمەش پارتی 6 💖
ڤۆت لە بیر مەکەن جوانکیلەکانم 💕
وە ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایک بوونی هۆپیەکەمان بوو زۆر دڵ خۆشم 💞
بـــــــــایی 💓
بـــــــــــــایی 💓
![](https://img.wattpad.com/cover/298011435-288-k781693.jpg)
أنت تقرأ
دایانی کچەکەم / 𝒑.𝒋 , 𝒌.𝒕𝒉 ✔︎
Action"من دادە لۆنام زۆر خۆشەوێت" "من ئەمشەو نایەمەوە ئاگات لە ماڵەوە بێت" "سوپاس بۆ یارمەتیەکەت بچکۆڵ" "سەیرکە..ئێمە پێکەوە چەند جوانین"