بەشی یەکەم🤍

967 105 21
                                    



هەندێک جار ئەو ئەو خەوانەی کە هەمانە هەرگیز بەو ئاسانیە نایەن، بەڵام هەندێک کەسیش بۆ ساتێک خەو و چاو داخستن گیان دەستپێرن بە ئاسمان!
~~~~~~~~
تای بەناو هۆڵی نەخۆشخانەکە دەڕۆشت ئەو هەرگیز
حەزی بە بۆنی ئەو دەرمان و ئەرزە نەبووە هەستی
دەکرد یەکێک قورگی دەگرێت ، چاوەکانی پڕ ئاو
دەبوون کە هەوا ساردەکە لێدەدا لە پەنجەرە کراوەکە
لە ناوەڕاستی مانگی حەوت شتێک ڕوودەدات!

تای بەڕێکەوت بۆ شوێنی وەرەقە پڕکردنەوەکە
ئەو دەهات دەرمان بۆ باوکی وەربگرێت کە
بەدەست هەناسە توندی دەیناڵاند بەڵام ئەو
بەهێواشی دەیتوانی ببینێت کە بەرەو باشی دەڕوا
بۆیە بەردەوام دەڕۆشت بۆ نەخۆشخانە تا
دەرمانە تایبەتەکانی وەربگرێت!

هەندێک جار ئەو دەستی بە دەماقاڵێ دەکرد
لەگەڵ باوک و دایکی دەربارەی هاتنی بۆ
نەخۆشخانە حەزی بەو کارە نەبوو، نەیدەویست
کاتی ڕۆشتنی بۆ دەرەوە سەیری هیچ ژوورێک
بکات، دڵی پارچە پارچە دەبوو کە دەیزانی
هیچ لەتوانایا نیە بیکات بۆ ئەو کەسانە ..

لەپڕ یەکێک بە پەڕۆیەکی سپی بەبەردەمی ڕۆشت
"نا تکایە"
ئەو مرد، من بۆ وا دەکەم،من بۆ لێرەم.
تای زیاتر هەستی بە هەناسە توندی دەکرد
نەخۆشخانە شوێنێک نەبوو تای وەک
شتێکی ئاسای لێی بڕوانێت..
"بەیارمەتیت دەتوانی بڕۆی"

لەپڕ دەنگێک تای هێنایە دەرەوە لە خەیاڵی
و ئاوڕیدایەوە و بڕۆکانی لێک نا ، کێشە چیە
ئەگەر ئەم لە ناوەڕاستی هۆڵەکە بۆستێ؟
"ئایا کێشە هەیە من لێرە بۆستم؟"
تای پرسیاری کرد لەو کوڕە چاو قاوەییە
"نا باوەڕناکەم بەڵام بۆ وەستای؟"
دیارە تای نەیزانیوە لە دواوەی بووە..
"تەنها بیرم کردەوە.."
"لەچی؟"
زۆر پرسیار دەکات همم
"لە نەخۆشخانە نامەوێ بێمەوە ئێرە"
"ئایا نەخۆشیت؟"

"نەخێر..بەڵام ئێرە وام لێدەکات کە هەستبکەم یەکێکم"
"کەواتە لێرە دەڕۆیت؟"
حەز بە پرسیاری زۆر ناکەم بەڵێ وە دەبێ بڕۆم،
"بەڵێ..ماڵئاوا"
تای ویستی بڕوات بەڵام لەپڕ دووبارە وەستا
"بەیارمەتیت هێی"
ئاوڕم دایەوە ئەو زۆر پرسیار دەکات ئاهـ.
"ناوت چیە؟"
ئەو تەنها نەخۆشێک و کەسێکی نامۆیە گرنگ نیە
بەڵام شایستە نیە کە ناومی پێبڵێم ،دەبێ بڕۆم
تای بیری کردەوە
"پێوسیت ناکات بزانی"
"ئۆهـ ، تێدەگەم لێت، بەڵام ئەگەر ئەمە شایەنی بوو
من ناوم جیۆن جەنگکوک'کە"
تای بەخێرای ئاوڕی دایەوە و ڕۆشتە دەرەوە
لە نەخۆشخانەکە، هەست بە نەخۆشی دەکرد.

دوو هەفتە ڕۆشتووە بەسەر کۆتا جار تای
سەردانی نەخۆشخانەکەی کرد ، بەڵام ئەوەتا دووبارە
لێرەیە ، سەیری ئەو ئافرەتە دەکات کە هەمووکات
دەرمانەکانی لێ وەردەگرێت، دەمووچاوی ئافرەتەکە
بووە بە بەشێک لە ڕۆتینی ژیانی تای و ئەوەش بێزاری
دەکرد هەستی بە خۆشی نەدەکرد..
دەستی بە هەندێک ئیمزای سەر وەرەقە کرد هەتا
گوێی لەو دەنگە بوو
"هێی..ئۆهـ ئەوە تۆی!!"

i found youWhere stories live. Discover now