بەشی چوارەم🤍

618 83 43
                                    



2,February

کاتژمێر چەندە؟

تای لەسەر جێگاکەی بەرز بوویەوە و دەنگی
وەک بێزاری دەرکرد، گرنگ نەبوو بۆی
کاتژمێر چەندە ، بەڵام کە تەماشای ئاسمانی
کرد لە پەنجەرەکە زانی کە کاتژمێر ٥ بەیانی
تێپەڕاندووە، لەڕاستی لای گرنگ نەبوو ئەگەر
١-٣-٧ سەعات بێت، تەنها ئەوە گرنگ بوو کە
جەنگکوک لەلایەتی و هەناسە دەدات..

ئەوە هەمووشتێک بوو کە جەنگکوک لەبەردەمی
بوو هەناسەی دەداج ئەوە گرنگە بۆی

تای بەهێمنی چووە سەر بێدەکە و سەری لە
ملی جەنگکوک نوقم کرد

هەرچەندە جەنگکوک زۆر بە درەنگ دەیتوانی
کاردانەوەی هەبێ بۆ ئەو جوڵەی تای، بەڵام
بەڵامکاتێ قژە نەرمەکانی تای بەر ملی
جەنگکوک کەوت ئیدی نەجوڵا چونکە دەیزانی
شتێکی باشە ئەو لەلای بێت..

تای تێنەدەگەیشت کەی هێندە ئاوا خوی بە
جەنگکوک گرت، بەڵام ئەوە گرنگ نەبوو

ڕۆژێکی سارد بوو بەڵام تای دڵ خۆشبوو
کە ژووری نەخۆشخانەکە گەرمیان بۆ
جەنگکوک هەڵکردبوو هەرچەندە جەستە
لاوازەکەی جەنگکوک هەر بەردەوام بوو
لەلەرزین..

بەڵام تای هەموو کات دڵنیای دەکردەوە کە
بەتوندی جەستەی جەنگکوک مەخۆی نزیک
بکاتەوە و باوەشی بکات و گەرمی پێبدات.

تای هەوڵی دەدا لەگەڵ گەرمکردنەوەی جەستە
لاوازەکەی جەنگکوک ، قسەش بکات بە هێمنی
و زوو زوو پرسیاری لە جەنگکوک دەکرد و
ئەویش بە هێمنی سەری دەجوڵاند ، ئەو تەواو
وازی لە قسەکردن هێنا بەڵام تای بەردەوام بوو

ئەو دەیزانی کە جەنگکوک وەڵامی ناداتەوە ئیدی
بەڵام بەردەوام بوو ئەو هەرگیز نەیدەتوانی کۆڵ
لەو بدات،ئەو تەنها ئەو شتانەی دەوت کە
لە دڵ و مێشکی بوو..

زۆر سەیر بوو کە چەند جەنگکوک بێدەنگ بوو
بەڵام تای زیاتر پرسیاری دەکرد

سەری لەناو ملی جەنگکوک نوقم کرد تای
چاوەکانی لەشوێنێک بوو بەڵام بیری لە شوێنی
تر ئەو کاتەی بیرهاتەوە کە یونگی قسەی بۆکرد
تای بەهێمنی دەستە لاواز و باریکەکانی جەنگکوکی
گرت و بە پەنجە گەورەکەی بەشێوەی بازنە لەسەر
مەچەکی دەجووڵاند..

"جیۆن!"

تای کەمێک بە بەرزی قسەی بۆ جەنگکوک
کرد لەم ماوەی ڕابردوو جەنگکوک هەستی
بیستنیشی باش نەما، کاتێک سەری جەنگکوک
بەهێمنی جوڵا تای بەردەوام بوو و چاوەکانی بە
نەرمی دەتروکاند..

i found youWhere stories live. Discover now