بەشی سێیەم🤍

334 72 16
                                    

«هەردووکیان ئاسان دۆزیانەوە تا باوەڕبهێنن بەو درۆیە
بهێنن کە هەمووشت باشدەبێت ، تا باوەڕکەن بە ڕاستیەکە»
~~~~~~~~~~~~~~~~

لەڕۆژێکی تەمی زۆر سارد لە مانگی یەکدا ڕۆژی سێیەم
٨:٠٤ ئێوارەیە و بەفر بۆیەکەم جار باری، جەنگکوک یەکەم
کەس بوو کە بەفرەکە ببینێ بەڵام هەرگیز و کۆتا کەس بوو کە
هیچی نەووت..

ئەوە تا ئەو ساتە بوو کە تای لەسەر لاپتۆپەکە سەری بەرز
کردەوە و بینی کە بەفرێکی زۆر دەبارێت، خۆشی
هەمووجەستەی تای گرتەوە ،کاتێک سەیری دەمووچاوی
جەنگکوکی کرد لەجیاتی خۆشی و پێکەنین ببینێ ، هەبدێک
شت لەسەر دەمووچاوی جەنگکوک بوو کاتێک سەیری
لاپتۆپەکەی دەکرد وەک بڵێی دڵخۆش نیە!
تای نزیک بوویەوە لە جەنگکوک

"جەنگکوک؟ نایبینی ؟"

جەنگکوک سەری بەرز کردەوە لەسەر
لاپتۆپەکەو تەماشای تای کرد ..

"چ..ی؟"
"ئەوە بەفر دەبارێت،لە دەرەوە بەفر دەبارێت"

جەنگکوک دووبارە تەماشای پەنجەرەکەی کرد
بێگومان بەفر دەباری ، ئەو شتە سپیەی دەبینی
کە چۆن دێنە خوارەوە بەڵام دڵخۆش دیار نەبوو
پێنەدەکەنی، یان هاواری نەدەکرد کە بڕواتە دەر
ئەو بەهیچ شێوەیەک پێوەی دیار نەبوو کە دڵخۆش بێت
بۆ کۆتا جار سەیری تای کرد و پاشان چاوەکانی خستەوە
سەر لاپتۆپەکە و سەیری فیلمە دڵخوازەکەی کرد بۆ جاری
سییەمین..

تای تەواو سەری لێشێواو بوو

"بەڵام..وامزانی زۆر پەرۆش بووی بۆ بینینی بەفر،
ئایا ئەوە ئەوە نیە کە دەتهەوێت؟"

جەنگکوک بە قورسی چاوەکانی بەرز کردەوە و
بەهێزێکی کەم توانی دووبارە قسە بکات..

"من..من هـ.. ..هەمووکات..دەیا..نبینم"

هەر لەوساتە لێوەکانی تای لێک جیا بوونەوە
و ڕاستیەکان وەک قیتارێک دایان لە دڵی تای ئەو
تێگەیشت بۆ جەنگکوک لای ئاساییە کە بەفر دەبارێت
ئەو وڕێنەکانی بوون بەڕاستی..وایدەزانی ئەو بەفر
بارینەی دەرەوە هەر وەک جارەکانی تر هەڵخەڵەتێنەر
و خەیاڵین...

"جەنگکوک..ئەوە خەیاڵ نیە ..ئەوە ڕاستیە بەفر دەبارێت"
"..."

جەنگکوک دووبارە سەیری پەنجەرەکەی کرد بە هێزی
خۆی دەستی بەرز کردەوە و ویستی هەڵسێت لە هەموو
شت زیاتر ڕقی لەوە بوو کە ئیدی توانای ئەوەی نەماوە
شتە ڕاستی و خەیاڵیەکان جیا بکاتەوە بەڵام بەڕاستی
دەیویست بزانێت ئەوە ڕاستیە یاخود نا..

تای هەستایەوە لەگەڵ جەنگکوک و بەرەو لای
پەنجەرەکە بردی
"من پێت نیشاندەدەم"

i found youWhere stories live. Discover now