بەشی دووەم🤍

414 80 10
                                    



ماوەی دوومانگ تێپەڕیووە بەسەر ئەو کاتەی
جەنگکوک لەماڵی تای مایەوە ، لەو ماوە زۆرە
سەردانکردنی نەخۆشخانە بۆ تای بوو بە شتێکی
ئاسای وەرگرتنی دەرمانەکان بۆ خۆی و ماڵەوە
تەنانەت ئەگەر جەنگکوک لە نەخۆشخانە نەبینیایە
بە نامە یاخود تێلفون یاخود ڤیدیۆ و چات لەگەڵی قسەی دەکرد

تای هەناسەی لە لوتیەوە هەڵمژی و بەڕێکەوتەوە
بۆلای ئەو ئافرەتە ، تەنانەت ئێستا ئافرەتەکە
ناوی دەزانێت، ملپێچەکەی لەمل لابرد ، ئەو
ئێستا باش دەیزانی کە بۆ کوێ دەڕوات

دوای کەمێک تای بەرەو ژوورەکەی جەنگکوک
بەڕێکەوت هەناسەی ڕاگرت و لەدوورەوە
ئاگادار بوو کە جەنگکوک کەسێکیتری لایەو
یەکێک بەرامبەر ژوورەکەی دانیشتووە
لەسەر کورسیەک و ئەوی دیکە لە ژوورەوەیە

تای بۆ ماوەیەکی کەم لەو پیاوە گەنجە ڕاما
تا بزانێ کێیە هەرچەندە هەوڵی دەدا کە لەلایەن
پیاوە گەنجەکە نەبینرێت.

تای دەیتوانی بەئاسانی سەردانی جەنگکوک بکات
بەڵام کە لە ژوورەکە نزیک بوویەوە دووبارە
گوێی لە دوودەنگ بوو یەکێکیان بۆ جەنگکوک
دەگەڕایەوە و ئەوەی تریان هیچ بیرۆکەی نەبوو کە
دەنگە خاوەنەکەی کێیە؟! بۆیە تای گەڕایەوە و جانتا
کەی لەسەر شانی توندتر کرد و ئاوڕی دایەوە تا
بڕوا دوای ئەوەی لەلایەن پیاوە گەنجەکە بینرا
ئەو هەستی دەکرد شتێکی ناشرینە کە گفتوگۆ لە نێوان
دوو کەس ببڕێت.. بەڵام دەیویست بزانێ کێن؟

"تۆ هاوڕێی جەنگکوکی؟"
تای بە کەمێک دووڵی پرسیاری لەو گەنجە کرد
کە دانیشتبوو لەسەر کورسیەکە
"نەخێر بەڵام هاوڕێکەم هاتووە"
"ئایا هاوڕێکەت هاوڕێی جەنگکوکە؟"
"بەڵێ هاوڕێی کۆنی ئەوە"
تای بینی کە گەنجەکە خەریکی یاریە بە
ئەکەی و لێوەکانی بە توندی لێکناوەPs5
"ئەوان پێشووتر یاری بالێتیان کردووە پێکەوە"
"ئاهـ بەڵێ"

تای هەوڵی دەدا بەزۆر ۆرسیارکردن ئەو گەنجە
بێزار نەکات ، بەڵام بیرکردنەوە لەوەی جەنگکوک
هاوڕێی هەیە و هەرگیز باسی نەکردووە کەمێک
دڵگرانی کرد.
"ئاساییە بزانم ناوت چیە؟"
دوای کەمێک چاوەکانی تای بە چاوی گەنجەگە کەوت
چاوە ڕەش و بچوکەکانی قژە ڕەشەکانی بە هێواشی
هاتبوونە خوارەوە

"یونگی ، مین یونگی"

"کیم تایهیۆنگ"
حەزی بە قسەکردن بوو لەگەڵ یونگیدا
"خۆشحاڵ بووم کە بینیمی لێرە بەڕێز مین"
"یونگی باشترە"
یونگی کەمێک سەری دا و یاری بە پەنجەکانی کرد
"هەروەها منیش.."
دوای ماوەیەک بێدەنگی دەنگێک هات

"ئۆه یونگی لەگەڵ کێ قسە دەکەیت؟"
ئەو دەنگە پرسیاری لە یونگی دەکرد و دەیپرسی
لە تای کە کێیە دانیشتووە لە پەنای. تای چاوەکانی
بە کسێکی سپی و پێست و کەمێک باڵا بەرز کەوت
وەک فریشتە وابوو زەردەکانی جوانی ڕێک خرابوون
چاوەکانی لە یونگی هاتە سەر تای پاشان بۆ یونگی دووبارە

i found youWhere stories live. Discover now