ببورە

396 84 22
                                    





Flashback
‎بەر لەوەی خۆر ئاوا بێ






‎پاش ئەوەی سەردانی ڕێستۆرانتەكەم كرد
‎ڕۆشتم بۆ ژوورەكەم

‎سەلێنا دووبارە لەگەڵ جاكسۆنە

‎''تایهیۆنگ''
‎بە شۆكەوە وام وت كاتێ لە پێش دەرگای ژوورەكەم بینیم

‎''ئەتوانم بێمە ژوورەوە؟''
‎بەڕێزەوە پرسیاری كرد و سەیری پشتەوەی منی
‎كرد تا بزانێ كەسی تری لێیە

‎دوودڵبووم بەڵام وەڵامم داوە
‎''بێگومان''

‎ڕقم لە خۆم بۆوە بۆ  وتنی ئەوە بێگومان ناتوانم ڕێگە بە
‎میوانێكی نەناسراو بدەم بێتە ژوورەكەم
‎بەڵام لەو كاتەوەی هیچ كەس لێرە نییە ئەمەوێ
‎كەسێكم لەگەڵ بێت بۆیە ڕێگەم دا

‎''بەڕاستی''
‎دەستم بە قسە كردن كرد هەر كە بەرەو قەنەفەكە ڕۆشتم و دانیشتم
‎''من دەمەوێ پرسیاری شتێكت لێبكەم''

‎''شتی چی''
‎لێوی داخست زەردەخەنەیەكی گەمژانەی كرد

‎سەیرم كرد بە شڵەژاوییەوە
‎''تۆ بۆچی لێرەیت؟''

‎تایهیۆنگ سەیری كردم وەك ئەوەی لە
‎پرسیارەكەم تێ نەگەشتبێ

‎قسەكەم ڕاست كردەوە
‎''هیچكام لە هاوپۆلەكانت یان مامۆستاكانتم نەبینیوە لێرە''

‎''ئۆهـ''
‎تایهیۆنگ دانیشت و قاچی لەسەر قاچی دانا
‎یاری بە پەنجەكانی دەكرد
‎''هەموویان ڕۆشتن''

‎''بۆچی تۆ نەڕۆشتی لەگەڵیان؟''
‎پرسیارم كرد

‎''ئەوە''
‎تایهیۆنگ وای وت و هەناسەیەكی هەڵكێشا
‎گەردەلوول گەشتەكەی منی هەڵوەشاندەوە ''
‎''بۆیە ئەوان یەكەمجار ڕۆشتن

‎نەخێر دورگەی جیجو بەتەواوی ساڵ گەرمە
‎بە دەگمەن گەردەلول دەبێ

‎بێدەنگییەكی زۆری خایاند

‎تفێكم قوت دا و سەیری ئەو كوڕەی  بەرامبەرم كرد

‎ئەو لێرەیە لە كۆتا گەردەلولەوە

‎چاوەكانمان پەیوەندیان بەست بەڵام ئەو خێرا
‎ڕووی سوڕاند وەك ئەوەی نەیەوێ كەس سەیری بكا

''‎ ئەی كە ڕەشەبایەكە نەما؟''
‎دوبارەم كردەوە بەبێ هەستی
‎وشەكانی جین بە مێشكما داهات
‎لە یەكەم ڕۆژ كە هاتمە ئێرە بەمنی وت

 هۆتێلیـــ پاریس  18+حيث تعيش القصص. اكتشف الآن