كێ؟

207 45 102
                                    


یەكە بە یەكە دەستی لەسەر سویچەكان دا ئەنا
وە لەگەڵ فرمێسكەكانی ئەكەوتن لەگەڵی لەنێو ڕێستۆرانتە تاریكەكە

ئەمتوانی هەست بەو بێ ئارامییەی بكەم ئەو توڕەییەی
ئەو نەیدەتوانی چیتر ئارام ببێتەوە

ئەو لەناكاو وەستا موزیكەكەی تەواو نەكرد
دەنگی موزیكە ناوزەكە چیتر دەنگی نەداوە لەنێو ڕێستۆرانتەكە
ئەمتوانی پشتی ببینم لەسەرەوە تا خوارەوە
هەناسەی بە سەختی ئەدا

خۆزگە ئەمتوانی لەنێو ئەم دەرگایە ڕابكەم و
بڕۆمە تەنیشتییەوە پێی بڵێم هەموومان باش ئەبین

بەڵام چۆن بتوانم لەكاتێكا تەنانەت ناتوانم بەخۆشم
بڵێم كە شتەكان باش ئەبن

یونگی

خۆزگە ئەمتوانی باوەشت پیا بكەم








بەلای نامجووندا تێپەڕیم كاتێ بەدوای تایهیۆنگدا ئەگەڕام
دەستم بە مانایی سڵاو كردن جوڵاند بەڵام
ئەو پشتگوێی خستم هەمان شت ڕوویدا لەگەڵ هۆسیۆك و جین
ئەوان دەبێت بێزار ببون لەوەی ئەو هەموو شێواویەی هۆتێلەكە
چاك بكەنەوە هەر كاتێك بەلای هەر كامێكیان دەڕۆشتم
دڵم وەك شێت لێی ئەدا لەو كاتەوەی زانیومە یەكێك لە ئەوان نیازیان ئەوەیە
كۆتا میوان بكوژن ئەویش منم

تایهیۆنگم دۆزییەوە و ئەو پرسیاری لێكردم كە دیرشا
لە كوێیە

''ئەو ڕۆشت''
تەنیا بە بیركردنەوە لەو دووبارە دەستم بە گریان كرد
''ئەو ڕۆشت''
دووبارەم كردەوە

لە شوێنی خۆیدا وشك بوو وەستا و هیچ شتێكی نەكرد

''لوسیندا''
هەوڵی ئەدا زەردەخەنە بكات بەڵام هەردووكمان
ئەزانین كە ناتوانین ئەم بارودۆخە چاك بكەین
''لوسیندا ئەمە گاڵتەیەكی جوان نییە ئەو لەوانەیە
لە ژوورەكەی بێت ڕێگە بدە بیدۆزمەوە''

بە تەنیشتمدا ڕۆشت هەوڵی ئەدا
دەرگاكە بكاتەوە

ڕێگریم لێكرد
''ئەمە كار ناكات هیچكەس لەم ژوورە ناژی چیتر''

وەستا و لەناكاو هاواری كرد
''نەخێر لوسیندا ئەو ناتوانێ بمرێ ئەو ناتوانێ
ئەو نایەوێ''

ئەم گۆڕانە لەناكاوەی ئەو وای كرد منیش توڕە ببم و
خوێن لە لەشم بكوڵێ

هاوارم كردەوە
''بەڵام مرد''
سەیری چاوە كوێرەكەیم ئەكرد ڕاستییەكانم وت
بۆ ئەوەی بڕواتە نێو ئەو مێشكە بەتاڵەی
''بەڵێ ئەو ڕۆشت وە هیچكات ناگەڕێتەوە
ئەو مرد ئەو مرد''

''ئەمە گونجاو نییە''
تایهیۆنگ گریا

''ئەمە گونجاوە چونكە ئەو مرد
ئەو مرد لە پێش من وە تەنانەت نەمتوانی ئەو بپارێزم''
هەناسەیەكم هەڵمژی ئەمویست فرێمسكەكانم لەنێو چاوەكانما
بهێڵمەوە
''تایهیۆنگ لە كوێ بوویت كاتێك هاوارم دەكرد بۆ یارمەتی؟
لە كوێ بوویت ؟كاتێك لە هەموو شتێك زیاتر پێویستم پێت بوو لە
كوێ بوویت ؟كاتێ دیرشا ئەوەنە پێویستی پێت بوو''

''ئەتوانم ڕوونی بكەمەوە''

''ئەمە ئەو كاتە نەفرەتییە نییە كە بتوانی پاساو بهێنیتەوە
تایهیۆنگ''
ڕاچەڵكیم كاتێك دووبارە فرمێسك دەهاتە خوارە
''ئایا ڕونكردنەوەی تۆ گرینگە لە كاتێكا
دیرشا ڕۆشت؟''

''نەخێر...نەخێر''
تایهیۆنگ هاواری كرد و لەبێ ئارامیا
قژی خۆی ڕا ئەكێشا كە خەریك بوو شێت ئەبوو
''تۆ تێناگەی ئەو نایەوێ بیكوژێ ئەو نایەوێ''

هەردووكمان لە شوێنی خۆمان نەجوڵاین دووبارە ئازارەكە
گوێی خۆم گرت و چاوەكانم داخست
كۆتا وشەكانی دوبارە و دوبارە لەنێو مێشكما دەزرینگاوە

ئەو ئەزانێ

سەیری ئەو تارمایەی بەرامبەرم كرد كە ڕوخساری
ڕەنگی دەگۆڕا بەهۆی ترس و تاواناوە
لێوەكانم لەیەك جیاكردەوە و هەناسەیەكم داوە
هەستم بە موچركەكانی جەستەم ئەكرد

''كێ ناتوانێ؟''




~~~~



بەڕای ئێوە بكوژەكە كێیە؟

لە پارتی داهاتوو ئاشكرا ئەبێت


~

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Where stories live. Discover now