نەفرەتـــ

344 65 20
                                    







‎لەهەمان كاتدا گەڕانەوە بۆ هۆتێل كاتژمێر 1:17

‎سەلێنا گەڕاوە بۆ ژوورەكەی جاكسۆن تا بخەوێ
‎پاش ئەوەی لەلایەن لوسینداوە دەركرا لە ژوورەكە
‎سەلێنا بە دیرشای وت كە گرینگییەكی باش بە لوسیندا بدا پاش ئەوەی تووشی شۆكبوو بەهۆی ڕوداوەكە
‎بەڵام لوسیندا نەیویست

‎ئەو دەیویست بە تەنیا بێت

‎بۆیە سەلێنا ئەوی جێهێشت بەتەنیا

‎نهۆمی سێیەم ئەمشەو بێدەنگ بوو بە پێچەوانەی دەرەوە
‎كە دەنگی باران و هەورە تریشقە ئەهات
‎نهۆمی سێیەم ئەمشەو بە نا ئاسایی بێدەنگ بوو
‎بۆیە لوسیندا هەستی بە نامۆیی كرد بەوەی بەهیچ نەبێ هەر دەنگێك ئەهات لەنێو ڕێڕەوەكە بەڵام نەبوو
‎لە دوێنێوە یاخود ڕۆژێك پێش دوێنێ
‎لوسیندا وا بیری كردەوە هاوپۆلەكانی بێزار بوونە بۆیە

‎زۆربەی كات لوسیندا گوێی لە هاوپۆلەكانی دەبوو كە هاواریان دەكرد و پێدەكەنین بەهۆی یاریكردن بەڵام لە ئێستایا زۆر بێدەنگە لوسیندا گرینگی پێنەدا چونكە بەڕاستی پێویستی پێبوو پێویستی بەم بێدەنگییە هەبوو
‎بەڵام ئەم گفتوگۆیە وەك ئاگری دۆزەخ ئەیسوتاند

‎شانەكانی هەڵتەكاند بۆ ئەم بیركردنەوانەی و چاوەكانی داخست لەسەر جێگاكەی پاڵكەوت زۆری لە خۆی كرد تا بخەوێ
‎ملی تا ئێستا ئازاری هەبوو وە قوڕگیشی بەهەمان شێوە
‎بەڵام باشتر ببو لە پێشتر
‎سەری لەسەر پشتییە نەرمەكەی دانا بە ئاگاداری
‎و ڕوناكی ژوورەكەی كوژاندەوە

‎هەموو شتێك بێدەنگ بوو

‎هەموو شتێك تاریك بوو

‎ئەو سەیری لوسیندای كرد بۆ ماوەیەكی زۆر لەنێو
‎ژووری هۆتێلەكە

‎چاوە بەنرخەكانی لە ژێر تاریكی ژوورەكە دەبریسكانەوە
‎وەك ڕووناكی دەرەوە هەناسەدانی بێدەنگ بوو
‎كاتێك تێبینی جوڵەی هەناسەدانی ئەوی دەكرد

‎سێبەری ئەویش ڕەنگی ئەداوە كە لە گۆشەیەكی ژوورەكە
‎وەستابوو لەلای تابلۆ گەورەكە كە لەوێ هەڵواسراو بوو
‎هەنگاوی نا بۆلای ئەو كچە بێ ئاگایە

‎هەنگاوەكانی ئەو نەئەبیسترا
‎باران لە پەنجەرەی ژوورەكەی ئەدا دڵۆپ بە دڵۆپ
‎هەر لەو ماوە گەشتە بەردەم كچەكە بێ ئەوەی چاوەكانی
‎لەسەری هەڵگرێت

‎ئەو هەنگاو بە هەنگاو لێی نزیك دەبۆوە
‎تا دەستی ڕاستەی دەرهێنا پەنجەكانی نەرم و درێژ بوون
‎وەك بوكەڵەیەك وابوو
‎دەستی درێژ كرد

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Where stories live. Discover now