ᴘᴀʀᴛ 1

994 100 102
                                    

Hᴏᴘᴇ ʏᴏᴜ ᴇɴᴊᴏʏ ᴛʜɪs ᴘsʀᴛ ᴏғ:
ᴡɪᴇʀᴅ ᴄʀɪᴍɪɴᴀʟ

ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋ

༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄

هەموو شتێک ئەو کاتە دەست پێدەکات کە خێزانی جیۆن بۆیان دەردەکەوێت کە ناتوانن منداڵیان هەبێت خێزانی جیۆن یەکێکن لە خێزانە هەرە بە ناوبانگەکانی سیئۆل و سامانێکی زۆریان هەیە ...بۆیە بڕیاریان دا کە منداڵێک هەڵبگرنەوە و بە خێوی بکەن ئەو منداڵەش کوڕێک بوو بە ناوی تێیهیۆنگ کە تەمەنی ٧ ساڵان بوو هەرچەندە ئەو تەمەنی تا ڕادەیەک گەورە و تێگەیشتوو بوو بۆ ئەوەی ببێت بە منداڵیان بەڵام هەرکە خاتوو جیۆن چاوی بەو کەوت زۆری خۆشویست بڕیاری دا بیکات بە منداڵی خۆی ...ساڵەکان تێپەڕین تێهیۆنگ تەمەنی بوو بە ١٠ ساڵ ئەو کوڕێکی زۆر تێگەیشتوو گوێڕایەڵ بوو هەروەها خێزانی جیۆنی زۆر خۆشدەویست وەکو دایک و باوکی ڕاستەقینەی خۆی، وەکو منداڵانی دیکە دەستی کرد بە خوێندن و قوتابیەکی زۆر زیرەک بوو ....ئەوەش هەر ئەوکاتە بوو کە موعجیزەیەک ڕوویدا و خاتوو جیۆن دووگیان بوو بە منداڵێکی کوڕ کاتێک تێی گوێی لەو هەواڵە بوو دڵی زۆر خۆش بوو زۆر بە پەرۆش بوو بە لە دایکبوونی براکەی..بەجۆرێک هەموو کات ئاگاداری دایکی ئەبوو کاتێک باوکی لە ماڵ نەدەبوو هەروەها هەموو ڕۆژ بەپەلە لە قوتابخانە دەهاتەوە و بۆ ئەوەی دایکی ماندوو نەبێت و یارمەتی بدات تا براکەی بە سەلامەتی لە دایک بێت ...

.

.

.

.

دوای تێپەڕبوونی ٦ساڵ !

تێی : بەم شێوەیەش تاوانبارەکە مرد هەروەک چۆن ژیانی چەندەها کەسی لە ناو برد ....

برا گەورەکە وتی کاتێک کۆتایی چیرۆکەکەی بۆ برا بچووکەکەی دەخوێندەوە کە لە باوەشی پاڵکەوتبوو

کووک : بەڵام هیۆنگ بۆچی هەموو کات خەڵک باوەڕ بەوە ئەکات کە خۆی ئەیهەوێ ؟

تێی بۆ ئەم پرسیارە برۆکانی گرژ کرد

تێی : ئممم مەبەستت چیە ؟

کووک : من پێم وایە ئەو کەسەی نێو چیرۆکەکە هێندە خراپ نەبووە ، وەکو خۆت وتت ئەو هیچ کەسێکی نەبووە و خێزانەکەی مردوون ...بۆیە دەکرێت ئەو بە هۆی لە دەستدانی خێزانەکەی بەو شێوەیەی بەسەر هاتبێت ..هەر خۆی لە سەرەتای چیرۆکەکە ئەو کەسێکی ئاسایی بوو .

تێی : بەڵێ ڕاستە ..بەڵام پێویستە شتێک بزانیت گیانەکەم لە ژیاندا هەموو کەسێک سەرپشک کراوە دەتوانێت خراپ بێت یاخود باش ، ئەوە هەڵبژاردەی خۆیەتی بەڵام دواتر هەرکەسێک ئازار بدەیت و خراپەی بەرامبەر بکەیت ئەوا بە هەمان شێوە تۆش هەمان شتت بەسەر دێتەوە..وەکو لە چیرۆکەکەدا ڕوویدا

ᴡᴇɪʀᴅ ᴄʀɪᴍɪɴᴀʟ   𝑡𝑘Where stories live. Discover now