𝐇𝐨𝐩𝐞 𝐲𝐨𝐮 𝐞𝐧𝐣𝐨𝐲 𝐭𝐡𝐢𝐬 𝐩𝐚𝐫𝐭 𝐨𝐟 :
𝐖𝐞𝐢𝐫𝐝 𝐜𝐫𝐢𝐦𝐢𝐧𝐚𝐥𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐤
༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄بەیانی
تێی چاوەکانی کردەوە کاتێک هەستی کرد تیشکی خۆرەکە لە پەنجەرەکەیەوە دێتە ژوورەوە
کاتێک برا بچووکەکەی بینی زەردەخەنەیەکی جوان هاتە سەر لێوی تەواوی ژیانی خۆزگەی بەیانیەکی وای خواستوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ڕۆژەکەیدا برا شیرینەکەی ببینێت
ماوەیەک بە بێدەنگی سەیری ئەکرد
دواتر هەستایەوە و پەردەکانی بە تەواوەتی داخست بۆ ئەوەی تیشکی خۆرەکە براکەی بێزار نەکات و بە ئاسوودەیی بخەوێت
بە جوانی براکەی داپۆشی و دواتریش ڕۆشتە گەرماوەکە
دەموچاوی ششت و ڕۆشتە خوارەوەتێی : بەیانی باش خاتوو لی
خاتوو لی کارمەندی ماڵی تێییهۆنگە چەند ساڵێکی زۆر خزمەتی تێی کردووە خانمێکی زۆر میهرەبان و باشە و لە شەستەکانی تەمەنیدایە
خ.لی : بەیانی تۆش باش کوڕم ، نانی بەیانی ئامادەیە
تێی : کەمێکی تر براکەم لە خەو هەڵدەستێت ئەو کات بەیەکەوە خواردن ئەخۆین ، سوپاس
خ.لی : زۆرباشە کوڕەکەم ، هیچت پێویست نیە
تێی : نەخێر سوپاس
تێی ڕۆشت و خەریکی کارکردن بوو
......
دوای ماوەیەک جۆنگکووکیش خەبەری بۆیەوە و هاتە خوارەوە
بینی تێهییۆنگ دانیشتوەو خەریکی کارکردنەجۆنگکووک : بەیانی باش هیۆنگ
بە خەواڵووییەوە وتی
تێی : بەیانی تۆش....
تێی سەری لەسەر لاپتۆبەکەی هەڵگرت کاتێک ئەو دیمەنەی بینی نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات و دەستی کرد بە پێکەنین
YOU ARE READING
ᴡᴇɪʀᴅ ᴄʀɪᴍɪɴᴀʟ 𝑡𝑘
Horrorچیرۆکی تێیکووک پەیوەندی براییەتی دوور لە هەموو شتێکی نەشیاو خراپ ژیانی دوو کەس کە بە هۆی ڕووداوێکی پلان بۆ داڕێژراوەوە بە تەواوی دەگۆڕێ ... جۆری چیرۆک : تاوانکاری ، هاوڕێیەتی، دەستپێکردن : ١٦/١٠/٢٠٢٢ کۆتایی : .....