ᴘᴀʀᴛ 2

384 79 103
                                    

Hᴏᴘᴇ ʏᴏᴜ ᴇɴᴊᴏʏ ᴛʜɪs ᴘsʀᴛ ᴏғ:
ᴡɪᴇʀᴅ ᴄʀɪᴍɪɴᴀʟ

ᴛᴀᴇᴋᴏᴏᴋ

༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄

دوای چەند ڕۆژێک .

ئێستا ئێوارەیەو خێزانی جیۆن هەموویان بە یەکەوە خەریکی نانخواردنن...کەشێکی هێمن بوو هەتا ئەو کاتەی بەڕێز جیۆن دەستی لە خواردن هەڵگرت و دەستی کرد بە قسە کردن

ب.جیۆن : ئحم منداڵینە من گەشتێکم ڕێکخستووە بۆ بەیانی پێکەوە دەچینە گوندی بۆکچۆن کۆتا جار کە ڕۆیشتین کووک سێ ساڵان بوو

کووک : یەهووو دەچینە گەشت..ئەپا با سەرەتا بڕۆینە  ڕووباری هان هیۆنگیش زۆر حەزی لەوێیە

بە کیوتیەوە وتی

ب.جیۆن : ههههه باشە با بە دڵی ئێوە بێت ...تێیهیۆنگ کوڕم تۆ بۆ هیچ ناڵێیت.؟

تێی : ئەپا ئەوا ..من ناتوانم بێم

ب.جیۆن : بۆ ناتوانی بێی کوڕم گەر ئارەزووی ئەوێ ناکەی دەچینە شوێنێکی تر

تێی : نا ئەپا خۆشت دەزانی کۆتا جار کە ڕۆیشتین من زۆر دڵخۆش بووم لەوێ ..بەڵام بەڵێنم بە هاوڕێکانم داوە کە پێکەوە بڕۆینە دەرەوە .

ب.جیۆن : ئێمە حەزدەکەین تۆش بێیت کوڕم..نابێت چوونە دەرەوە کەتان  بۆ هەفتەکەی دی دوا بخەن ؟

تێی : ئەپا منیش زۆر حەزدەکەم بێم بەڵام هەفتەکەی ڕابردووش بەڵێنم دا کە بڕۆم لە گەڵیان بەڵام کووک نەخۆش کەوت بۆیە نەمتوانی بڕۆم گەر ئەمجارەش نەڕۆم ئەوا شەرم دەبێت

بە خەمباریەوە وتی

کووک : کەواتە ئێمەش ناڕۆین ..من نامەوێ بڕۆم بۆ هیچ شوێنێک بە بێ هیۆنگ

بە توڕەییەکی کیوت وای وت

تێی : گیانەکەم ئێوە دەتوانن بە بێ من بڕۆن ئەوێ کەشێکی زۆر خۆشی هەیە و خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەوێ دەکەن...دڵنیام زۆر بە دڵت دەبێت و کاتێکی زۆر خۆش بەسەر دەبەی

کووک : بەڵام هیۆنگ ...

تێی قسەکانی پێی بڕی

تێی : گەر نەڕۆی هیۆنگ خەمبار دەبێت هم

کووک : ئهم باشە

تێی : گیانەکەی من هەرکە گەیشتنە ئەوێ ڕاستەوخۆ تەلەفۆنەکە لە ئەپا وەربگرەو پەیوەندیم پێوە بکە باشە ؟

ᴡᴇɪʀᴅ ᴄʀɪᴍɪɴᴀʟ   𝑡𝑘Onde histórias criam vida. Descubra agora