𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 [29]

1.2K 235 205
                                    









𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅•••••29•••••• book #2







POV VALERIE
____________






لە ئێستادا کاتژمێر یازدە و نیوی شەوە  من لەسەر جێگاکەم دانیشتبووم



تایهیۆنگ دەبوایە ئێستا لە ماڵەوە بێ



هەموو پاسەوانەکانم ناچار کرد لە ژوورەکەم دووربکەونەوە چونکە نامەوێ کەس لە نزیکم بێ نامەوێ ئەو پاسەوانیەم بەسەرەوە بکرێ ئەوە من تورە دەکا


ئەوە دوو هەفتە زیاترە من تایهیۆنگم نەدیوە من شێت نیم دەمزانی ئەو بە رۆژی سەخت تێپەر دەبێ دەمزانی ئەو زۆر کەسی لە دەست دا بەڵام من پێویستم پێی بوو  ئەویش پێویستی بە من بوو دەبوو ئێمە بەیێکەوە ئەوە تێبپەرێینن


ئێمە ئێستا زیاتر پێوستمان بەیەکتر بوو لە هەر کاتێکی تر



گوێم لە دەنگی ئوتومبێل بوو  وە من هێشتا لەسەر جێگای خەوتنەکەم بوم


وە لە دەنگی دەرگای پێشەوە بوو  کە کرایەوە و داخرا



گوێم لە هەنگاوی پێڵاو دەبوو کە نزیک دەبۆوە لە ژوورەکەم وە لەناکاو دەرگاکە کرایەوە



تایهیۆنگ لە لای دەرگاکە وەستابوو  وەکو هەمیشە جلەکانی رەش بوون ئەو چەکەکەی دیار بوو  تاتۆکانی دەستی درێژ کرابوونەوە بۆ جەستەی  بەڵام چاوە شینەکانی سێبەرێکی تاریکیان هەبوو  ژێر چاوەکانی تاریک بوو بوون دەموچاوی بەتەواوی زۆر ماندوو دیار بوو



"سڵاو" بە لاوازیەوە وتی ئەو تەنانەت پێکەنینێکی خەمناکی نەکرد



لە ماوەی چەند خولەکێک هاتە نزیکم باوەشی لێمدا  دەستەکانی توند کرد بە دەوری کەمەرم بە توندی لە باوەشم گرتەوە



"ئاسایە کە خەمبار بیت "بە نەرمی وتم قۆڵەکانم بە بە بەهێزی بە دەوری ئەو پێچایەوە



دەموچاوی لەسەر سینگم ناشت هەناسەیێکی لەرزۆکی هەڵمژی



"شتێکی باش نیە بۆ پیاوێکی وەکو من نەدەبوو ئەو هەستانە کار لە من بکەن نەدەبوو من خەمبار بم"



ئەو بە هێواشی دوورکەوتەوە لە من و لەسەر لێواری جێگای خەوتنەکەمان دانیشت



𝑆𝑇𝐼𝑇𝐶𝐻𝐸𝑆||𝐾𝑇𝐻 #book 2 ( completed)Where stories live. Discover now