Chapter.32

847 123 16
                                    




کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵە سویتی ~









دواجار خۆر هەڵهات، کەشێکی تەواو و ڕۆژێکی تەواو و گونجاوە بۆ هاوسەرگیری جۆنگکووک و ئێلا. هەردووکیان بڕیاریان دا لە زێدی خۆیان هاوسەرگیری بکەن.


ئێلا لە خەوێکی قووڵدا بوو، لەناکاو دایکی ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی.

"ئێلا! هەڵسە لە خەو!"

دایکی بەردەوام جەستەی دەجوڵاد تا ئێلا چاوێکی بۆ کردەوە. لێفەکەی گرت تا دەموچاوی پێی داپۆشێت.

دایکی کە بینی هیچ کاریگەریەکی نییە، بالیفەکەی برد و دەنگی بەرزکردەوە "هەر ئێستا هەستە دەی".


"دایکە..." ئێلا گریانێکی درۆینەی کرد و بە قۆڵی دەموچاوی داپۆشی، "پێتوانییە هێشتا زووە؟"

" نەخێر...کاتژمێرێکت دەوێ تا خۆت ئامادە بکەیت بۆیە باشترە ئێستا هەستی یان ناتەوێ هاوسەرگیری بکەن.؟؟" دایکی بێزار بوو، هەرچەندە ئێلا کچێکی گەورەیە.

"ئۆه... باشە، باشە. تەنها پێنج خولەکی ترم پێ بدە...."
ئێلا ویستی بخەوێتەوە

"ئێلا" دایکی بەتەواوی بێزا بوو بوو










لەم نێوەندەدا لە ماڵی جۆنگکووکــــ...


"جۆنگکووک-ئاه! لە خەو هەڵسە!"

هەمان دۆخی ئێلای هەبوو، دایکی جۆنگکووک ڕۆیشت بۆ ژووری نووستنەکەی و پەردەی ژوورەکەی لادا خۆی لار کردەوە تا پەنجەرەیەک دەربخات. جۆنگکووک لەو ساتەدا هەستی بە خۆرەکە کرد چوونکە ڕاستەوخۆ دەیدا لە چاوی

" چی بووە دایکە ؟؟" پرسی

" هەستە، ئەمڕۆ ڕۆژە گەورەکەی تۆیە!"

دایکی خەریک بوو ژوورەکەی بەجێبهێڵێت بەڵام تێبینی کرد جۆنگکووک وەڵامی نەدایەوە، جارێکی تر خەوی لێ لەوتۆتەوە. دووبارە ڕۆیشتەوە بۆ لای. "کووکی! یان ئێستا هەڵەسی یان هاوسەرگیری ناکەی." لەناکاو جۆنگکووک لێفەکەی گرت و لایبرد لەسەر خۆی.هەستا و دانیشت، چاوەکانی نیوە کرانەوە. دواجار دایکی بە تەنیا جێی هێشت و بەڵام   چاوەکانی داخستەوە.




لەناکاو ئێلا لە ماڵی خاتو جیۆن دەرکەوت "ئـێلا کچەکەم بەخێر بێیت..." خاتوو جیۆن زەردەخەنەی کرد " جۆنگکووک لە قاتی سەرەوەیە، ڕەنگە جارێکی تر بخەوێتەوە..."



|| بـە قورسـی یاریکـردن بـۆ بەدەسـتهـێـنانی || ✔︎Where stories live. Discover now