بـەهـیـوای چـێـژ بـیـنـیـن
کـۆمـێـنـت لـەنـێـوان دێـڕەکـان جـێـبـهـێـڵـە سـویتی ~پاش نیوەڕۆیەکی نایاب...
ئـێـلا بە ماڵەکەدا دەسووڕایەوە و بەدوای جۆنگ کووکـدا دەگەڕا. هەرچەندە قورسایی سکی جووڵەکانی سنووردار دەکرد، بەڵام ناچار بوو بەردەوام بەدوای هاوسەرەکەیدا بگەڕێت چونکە پێویستی پێی بوو.
"جۆنگ کووک ! لە کوێیت؟" هاوارێکی کرد، پشتی بە دیوارەکە بەستبوو تەنها بۆ ئەوەی هەناسەیەک هەڵبمژێت.
هەر بەو شێوەیە جۆنگ کووک دەرکەوت.
" لێرەم گیانەکەم "
" لەکوێ بوویت ؟؟ " ئـێـلا دەستەکانی خستە ژێر چەناگەی، کەمێک بێزار بوو لە چاوە بێتاوانەکانی.
" من لە باخچەی ماڵەوە بووم، گوڵی نوێم چاند وەک ئەوەی تۆ داوات کرد. هەروەها کەمێکیش پاکم کردەوە." جۆنگ کووک وەڵامی دایەوە.
قژە درێژەکەی کە خەریک بوو چاوەکانی داپۆشێت، لایبرد. لە ڕاستیدا ئـێـلا ئەوەندە حەزی لە قژە درێژەکەی نەبوو. داوای لێکرد کورتی بکاتەوە بەڵام جۆنگ کووک ڕەتیکردەوە چونکە بە جۆرێک ئیلهامەکەی لەو ئەکتەرانە وەرگرتووە کە بەڕاستی بە قژی درێژەوە قۆز دەردەکەون.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
" بۆچی قژت وایە؟ وەک ئەوەی جۆرێک لە ڕیکلامی شامپۆ بکەیت؟ " جۆنگ کووک وەک هەمیشە لە قسەکانی بێزار بوو. بە ئەنقەست قژی دەبردە بۆ دواوە تەنها بۆ ئەوەی بێزاری بکات.
![](https://img.wattpad.com/cover/320332645-288-k497917.jpg)
YOU ARE READING
|| بـە قورسـی یاریکـردن بـۆ بەدەسـتهـێـنانی || ✔︎
Romanceکاتێک تەنها بۆ یاریکردن هەوڵ ئەدات بەڵام لەناکاو هەموو شتێک دەبێت بەڕاستی ئایا بەڕاستی هەوڵ ئەدات بۆ بەدەست هێنانی ؟