Chapter.35

816 122 13
                                    





کــۆمێنت لــەنێوان دێڕەکــان جێبهێڵە ســـویتی
ڤــۆیت بکە وەک ڕێــــزێک بۆ مـــاندووبوونم ~






بــەیانی ڕۆژی دواتـــر ~



جۆنگ کووک  هێشتا لە خەوێکی قووڵدا بەڵام هەستی بە دەستێک کرد لەسەر دەم و چاوی، تەنها چاوێکی کردەوە، هەستی بە ئاسوودەیی کرد بە بینینی ئێلا کە بە تەواوی بەئاگا هاتووە. زەردەخەنە گەشاوەکەی ئەوی دڵخۆشکرد




" بەیانیتان باش، کەروێشکە خەواڵووەکە." ئێلا بە دەنگێکی نزم وتی کاتێک بەردەوام بوو لە دەست لێدانی دەم و چاوی


جۆنگ کووک گریانێکی ساختەی کرد و هەوڵیدا دەستی بگرێت بەڵام شکستی هێنا چونکە ئێلا وەک ئەو بێ ئاگا نەبوو. خۆی خستە ژێر لێفەکەیەوە بۆ ئەوەی خۆی لە دەستی دەست لێدانەکەی بشارێتەوە، بەڵام شکشتی هێنا.




ئێلا بە دوو پەنجەی ڕومەتەکانی ئەگرت، دەنگی پێکەنینە نەرمەکەی بە جۆرێک ڕێگری لە جۆنگ کووک دەکرد لەوەی جارێکی تر بخەوێتەوە.



" تۆ ماندوو دەرەکەویت." ئێلا وتی و وەستا،  دەستی کرد بە مەساجکردنی سەری.



" تۆ زۆر بە وزە دەردەکەویت." جۆنگکووک وەڵامی دایەوە لە کاتێکدا چاوەکانی هێشتا داخرا بوون. وا دیار بوو لە خەودا قسە دەکات.



" باشە من کەسی بەیانیانم. بە پێچەوانەی تۆوە." ئێلا لوتی خشاند لە لوتی

" ئێلا وازم لێ بێنە و بخەوەرەوە." جۆنگ کووک گریانێکی ساختەی کرد و توانی دەستی بگرێت.

"به‌ڵام من-" ئێلا ویستی قسەکبکات

"شش..." بەڵام جۆنگ کوک پێی بڕی، بەبێ ئاگاداری دەموچاوی گرت و نزیکی کردەوە لە خۆی بۆ ئەوەی پاڵی بخات



" باش دەی. . دەبێت بچم نانی بەیانی دروست بکەم " ئێلا خەریک بوو لەسەر جێگاکە هەڵسێتەوە، بەڵام هەستی بە گرتنێکی توند کرد لە مەچەکی



"نا. ناتوانیت بڕۆیت." جۆنگ کووک ڕێگری لێ کرد



ئێلا ئاهێکی هەڵکێشا و مەچەکی لە دەستی ئازاد کرد. پاشان چووە سەر جێگاکە و هێواش هێواش خۆی خزاندە لای و هەوڵیدا لە گوێیدا چرپە بکات.




" من بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم. لە چێشتخانە دەبم." ماچێکی نەرمی لەسەر ڕوومەتەکانی بەجێهێشت، ئەمەش وای لێکرد زەردەخەنە بکات لەلاتێکدا چاوەکانی هێشتا داخرا بوون.



|| بـەقـورسی یـاریکـردن بـۆ بەدەستـهێـنانـی || 🔚Where stories live. Discover now