"parti 6"

2.7K 328 295
                                    

زەردەخەنەیەکم کرد کاتێ زانیم شیل تاکە کەسە بێتە ناو سەیارەکەم دوای ئارا بەڵێ خۆی هەر ئەبێ وابێت من هەرگیز ڕێگە نادەم سۆزانی و لەشفڕۆشەکان سەیارەکەم ببینن جا بێنە ناویەوە بەڵام ئەوە بۆ شیل جیاوازە چونکە ئەو هی منە ئەو بوکەڵەکەی منە

سات بە سات سەیری جوڵەکانی بوکەڵەکەم ئەکرد لە ئاوێنەکە ئەو لەلای ئارا دانیشتبوو ئایش من ئەمەوێت لەلای من دانشێت لە پێشەوە بێت یانیش جوانتر بیڵێین لەناو ڕانەکانم بێت ، ئۆف من ئەوە ئەزانم ک ئێستا ئەوە ڕوونادات بەڵام چاوەڕێی ئەو کاتەم کە بووکەڵەکەم هەموو ئارەزووە پیس و پاکەکانم ئەهێنیتە دی ، جۆنگکووک کۆنتڕۆڵی خۆت بکە ئایش

خەریک بووم له ئاوێنەکە سەیریم ئەکرد دووبارە سەیریم کردەوە بەڵام ئەمجارە ئەویش سەیری کردم خێرا چاوم لادا لەسەری ئۆف ئەو منی گرت بەڕاستی شەرمەزارکەرانەیە

" ئۆپا ئەوە ڕێی شوقەکەی شیل نییە" ئارا ووتی ئۆف ئارا تێکدەری کارەکانم بۆچی ئەبێ هێندە بە دیقەت بیت ئەمویست ئەو ببەینەوە ماڵەوە لە پێش چاوم بێت

"بەڵێ وایە ئەم ڕێگایە نزیکترە لە شوقەکەی بوکە ــ مەبەستم خاتوو شیل" لەڕاستیدا ئەم ڕێگایە دوورترە لەسایەی ئەمەوە کاتی زیاتری لەگەڵ بەسەر ئەبەم

لەم ڕۆژانە خەریکم درۆ لەگەڵ ئارا ئەکەم ، من ئەو کەسەی ژیانم لە چەندان کەس سەندوە تەنها لەبەر درۆ کردن بەڵام ئێستا خۆم خەریکی درۆکردنم من لەبەر بوکەڵەکەم هەموو ئە شتانە ئەکەم کە پێشتر نەمکردووە هیوادارم ئەویش ئەوشتانە بکات بۆ من کە هەرگیز لە ژیانیدا نەیکردووە

بەڵام ڪێ ئەزانێت چ چارەنوسێکی دڵڕەقانە چاوەڕێیانە

|لـە دەرەوەی شوقەڪەی شیل|

لە کۆتاییدا ئێمە گەیشتین من لە دڵەوە نەمەویست بڕوات بەڵام هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە جۆنگکووک

"ئۆپا ئەو خەوتووە" ئارا ووتی و خێرا ڕووی خۆم سوڕاند بۆ ئەوەی شێوەی ببینم بەخەوتوویی

"خەوتنێکی چەند جوانە" بە بێ ویستی خۆم ئەوەم لە دەم دەرچوو

"ئۆپا شتێکت ووت؟" ئارا ووتی دڵخۆشبووم کە گوێی لێ نەبووە

"نەخێر هیچم نەوتووە ئێستا ئارا بڕۆ دەرگایەکە بکەوە من خاتوو شیل ئەهێنم" ئارا ڕۆشت منیش دابەزیم و دەرگایەکی لای شیلم کردەوە لێی نزیک بوومەوە بەو شێوەیە زۆر ناوازەتربوو لووتە کیووتەکەی چاوە گەورەکانی برژانگە پڕەکەی لەسەرو هەموویانەوە لێوە سورەکەی تەواو کۆنتڕۆڵی خۆم لە دەستدا

لام گرینگ نییە گەر بە ئاگاش بێت لەکۆتاییدا بەزۆریش بێت ئەو هەر هی منە خۆم نزم کردەوە چاوەکانم داخست خەریکبوو لێم بەر لێوی بکەوێت بەڵام یەکێک وەستاندمی

"بەڕێز جیۆن تۆ خەریکی چیت لەگەڵ نونام؟" بە توڕەییەوە ڕووم سوڕاند بۆ خاوەن دەنگەکە بینیم ئەوە جۆنگ بوو ئێستا ئەمەوێ بیکوژم گۆڕەکەی وون بکەم
'جۆنگکووک کارێکی هەڵەمەکە شیل ئەوی زۆر خۆشەوێت' تۆش پێویستە ئەو شتانە بپاڕێزی کە ئەو خۆشی ئەوێت

بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora