"parti 17"

2.3K 326 268
                                    

|another pov|

"جۆ ــ جۆنگکووک تکایە تکایە وازم لێ بێنە"
شیل بە گریانەوە ووتی بەڵام ئەو پیاوەی بەرامبەری وەکوو کەڕێک ڕۆڵی ئەگێرا شیلی خستە سەر شانی و بەڕێکەووت بۆ ناوەوەی کۆشکەکە و ڕاستەخۆ بەرەو ژووری دانیشتن چوو هەموو خزمەتکار و پاسەوانەکان و ئەو کەسانەی کە کاریان ئەکرد لە کۆشک کۆیانی کردەوە 

شیلی فڕێدایە سەر قەنەفەکە و وەستا ڕاستەوخۆ چەکەکەی دەرهێنا ئەو بە دەم و چاوێکی بێ هەستانە سەیریانی ئەکرد وەک ئەوەی هیچ شتێک نوێ ڕووینەدابێت  و کاریگەری لەسەر ئەو هەبێت

  هەموو کرێکارەکانی لە پێشی وەستابوون  90 پلە سەریان نزم کردبوویەوە نەیانەویست چاویان بە نیگا ترسێنەرەکەی سەرۆکەکەیان بکەوێت بەڵام هەموویان توشی شۆک بوون بە بینینی سەرۆکەکەیان کچێکی لەگەڵ خۆی هێناوەتەوە چونکە جۆنگکووک هەرگیز کچێک لەگەڵ خۆی نەهێنابوویەوە

"ئەمە خاتوو (شیل)ە، بەم زووانە دەبێتە ژنی من، ئێوە هەموو ئەوەی پێویستە لەسەرتان ڕێزی لێ بگرن وەک چۆن ڕێز لە من دەگرن بێڕێزی کردن بە ئەو مانای بێڕێزی کردنە بە من وە هەمووتان دەزانن من چی دەکەم لەگەڵ ئەوانەی کە بێڕێزی دەکەن بەرامبەرم" جۆنگکووک بە ساردی ووتی لە کاتێکدا پەنجەکانی لەسەر چەکەکەی ڕاگرتووه ئەمەش بەس بوو بۆ ئەوەی خەڵک لە پێشی ڕۆحی دەرچێت

"ئەگەر بوێریتان کرد چاوتان لەسەری بێت ئەوا من چاوتان دەرەکەم و جەستەشتان بە زیندوویی ئەکەم بە ژەم بۆ ئاژەڵە کێویەکان تێگەیشتن!"ئەو هاواری بەسەریان کرد و هەموویان بە خراپی ترسابوون

"بەڵێ سەرۆک" هەموویان بە یەک دەنگ وەڵامیان دایەوە هەرچەندە زەحمەتە بۆ ئەوان بڕوا بکەن سەرۆکەکەیان کچێکی لەلایە

"چۆڵی بکەن" ئەو وتی و هەموویان ئێرەیان بەجێ هێشت پێش ئەوەی چاوی لە گۆشەیەکدا بچەقێت
کە ئێستا بە بێدەنگی لەسەر قەنەفەکه دانیشتووە

جۆنگکووک ڕووی کردە شیل و بینی لە بیرکردنەوەکانی خۆی ون بووە ، لە کاتی ڕژانی فرمێسک هەرچۆنێک بێت هەر فرمێسکێک کە هەڵات لە چاوەکانی  ئەوی توڕە دەکرد ئەو نایەوێت شیل بزانێت بەڵام ئەو حەز ناکات لەمەودا ڕێگە بدات بگریەت

"ئەو فرمێسکانەت بسڕەوە" بە شێوەیەکی توند وتی
چونکە جۆنگکووک نایەوێ ئەوە نیشان بدات کە ئەو دڵ بۆی دەتوێتەوە ئەو نایەوێت چیتر لایەنی نەرمی خۆی پیشانی بدات

شیل قسەکەی پشتگوێ خست و وا دەریخست کە ئەو و
وشەکانی کاریگەریان لەسەر ئەو نیە

"تێناگەیت! بیسڕەوە پێش ئەوەی من بیکەم دڵنیام حەزت بە کارەکەی من نابێت"بە گرتنی توندی چەناکەی ئاگاداری کردەوە شیل بە چاوی پڕ بە فرمێسکەوە سەیری کرد کە بە چاوەکانی داوای ئەکرد وازی لێ بهێنێت نەیەتوانی وشەکانی لە قورگی دەببڕێت بەڵام جۆنگکووک گرینگی بەوە نەدا و بە چاوە بکوژەکانی و بە توڕەییەوە سەیری ئەکرد

بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎Where stories live. Discover now