"parti 7"

2.5K 336 270
                                    


|sheel pov|

ئەو کاتەی خەبەرم بوویەوە نزیکی ئێوارە بوو مێشکم سەرقاڵە بە بیرکردنەوە لەوەی چۆن هاتوومەته ژوورەکەی خۆم من بیرمە کۆتا جار لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێز جیۆن بووم خواردنم بۆ جۆنگ ئاماده؟کردوو بۆیم دانا

"نوونا بیر لەچی ئەکەیتەوە؟" جۆنگ پرسی لێم

"ئاە جۆنگ کێ منی هێنایە ماڵەوە؟" پرسیم چاوەڕێی وڵام بووم لێی

"بەڕێز جیۆن تۆی هەڵگرت تا ژوورەکەت" جۆنگ بە ئاسایی ووتی

ڕۆحم خەریکە دەرەچێت بۆچی ئەو من هەڵەگرێت؟

" وە نوونا تۆ ئەزانی کاتێ من و نوونا ئارا ووتمان ئەبێ هەڵتسێنین بۆ کارەکەت بەڕێز جیۆن توڕەبوو ووتی نەخێر و دواتر ووتی خۆم قسە لەگەڵ بەڕێوبەرەکەی ئەکەم" جۆنگ هەمووی بەسەر یەکەوە ووت بە پێکەنینەوە منیش دەستم بە سەریا هێناو چوومە ژوورەکەم

خەریکە شێت ئەبم بۆچی بەڕێز جیۆن ئەو هەموو شتە ئەکات بۆ من ، بۆچی گەورەترین مافیا و ترسناکترین مافیا ڕەفتارەکانی بهو شێوەیە باش و مهرەبانە بەرامبەرم ئەوەنە ئەترسم خەریکە تێک ئەچم من ئەبێت لەو دوورکەومە تەواو ئەوە بڕیاری منە

بەڵام بۆچی ئەو ئەوەندە گرنگی بە من ئەدات ماوەی دوو ساڵە ئارا هاوڕێمە هەتا ئێستا بەڕێز جیۆن نە هێناویەتی بۆ زانکۆ نە بردوویەتی بەڵام ئەوە دوو ڕۆژە هەر خۆی دێتە دوای

نەخێر شتی وا نییە من تەنها زۆر لە حەد هەڵە بیرەکەمەوە پێویستە بیرەوەریەکانیشم بگۆڕم نابێ هێندە هەستیار بم

|next morning|
|another pov|

شیل و ئارا لەپێش زانکۆیەکە چاوەڕێی شۆفێرەکەی ئارابوون

"ئارا ئەمەوێ شتێکت لێ بپرسم گەر توڕە نەبیت" شیل ووتی بە کەمێک دوودڵییەوە

"بیڵێ ئازیزم بۆچی ئەبێ من توڕە بم" ئارا بە پەڕۆشەوە ووتی چاوەڕێی شیل بوو

"لە ڕاستیدا ئەمەوێ بپرسم براکەت مەبەستم بەڕێز جیۆنە بۆچی ئەوەنە مهرەبانو بەڕێزە بەرامبەر من ، وە ئەو دوو جار یارمەتی منی داوەو جۆنگیش باسی ئەوەی دوێنێ شەوی بۆم کرد" شیل پرسی بە کەمێک شڵەژانەوە

"منیش سەر لەکارەکانی ئوپا دەرناکەم نازانم ئەو هەرگیز یامەتی کچێکی نەداوە وەکو چۆن یارمەتی تۆی داوە ئەو زۆر کچی سوزانی و پارەپەستی ناسیوە لەبەر ئەوەش تا ئێستا خۆشەویستی نەبووە ، بەڵام منیش شۆکم بە ڕەفتارەکانی بەرامبەر تۆ"قسەکانی ئارا زیاتر شیلی نیگەران کرد

" بەڵا شیلمن پێم وایە ئەو بۆیە وا ئەکات چونکە تۆ باشترین هاوڕێی منیت بۆیە نیگەران مەبە" ئارا ووتی بە پێکەنینەوە

قسەکانی ئارا بۆ کەمێکیش بێت لە نیگەرانیەکەی شیلی کەمنەکردەوە

"شیل با ئێستا پلانێکی باش دانێین بۆ ئەمشەو" ئارا ووتی بە شەیتانییەوە

بووڪەڵـەی مافیـایەڪ//JJK✔︎Where stories live. Discover now